ئەو یاسا نوێیەی کە پارلەمانی سوێد لەبەرژەوەندی دەوڵتی تورکیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا پەسەندی کرد، لەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.

288
0
هاوبەشی :

ئاریان. تیڤی

بە گوێرەی بەشێک لە یاساکە، ئەو کەسانەی لەمرۆوە بە شێوەیەک لە شێوەکان پشتیوانی و بەشداری لە ڕێکخراوێک دەکەن کە لە لایەن ئەوروپاوە وەک ڕێکخراوی ترۆریستی بە ناوکراون و مەبەست لەو بەشداریکردنە بەرەوپێشبردن، بەهێزکردن یان پشتگیریکردنی ڕێکخراوەکە بێت، ڕووبەڕووی سزای زیندان دەکرێنەوە ئەگەر بێت و بسەلمێندرێت کە ئەو کەسە پاڵپشتی لەو ڕێکخراوە کردووە.

جێی ئاماژەیە، گۆڕینی ئەو یاسایە لەسەر فشاری دەوڵەتی تورکیا کەوتە ڕۆژەڤی دەسەڵاتدارانی سوێد بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕازیبێت بە قەبوڵکردنی سوێد لە ئەندامێتی ناتۆدا. 

 

هاوبەشی :