سەلاحەدین دەمیرتاش: رەخنەی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا گرت

316
0
هاوبەشی :


ستێرك تیڤی

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەپەیامێکدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە، رەخنەی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا گرت و راشیگەیاند، 

 سوپاسی ئەوانە دەكەم كە چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ئەوانەش كە نەیانتوانی دەنگ بدەن، گەیشتن بەو رێژەی دەنگدانە بۆخۆی كارێكی موعجیزەئاسا بوو بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی ئەنجامدرا هەڵبژاردن نەبوو، بەڵكو ئۆپەراسیۆنێكی گەورە بوو، كۆی پرۆسەكەش دەستكاری كرابوو.

 ئەوەشتی ووت ئێمە شكستمان نەهێنا و نابێت كەسیش بێ ئومێد بێت، خۆڕادەستكردن نییە، خەبات بەردەوامە، بەردەوامە.. بەردەوامە.

هاوبەشی :