هەسەدە و دژە تیرۆری یەکێتیی ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا

257
0
هاوبەشی :


 

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و دژە تیرۆی یەکێتیی، دژی داعش ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە دێرەزوور بەڕێوەبرد.

هیزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، راگەیاندراوێکی بڵاو کردەو ئاماژەی بەوەکردوە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی یەکینەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان(دژە تیرۆری یەکێتیی) و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، لە دژی شانەکانی داعش لە گوندی بونیتیل لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور بەڕێوە بردوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆرستێکی داعشیان دەستگیر کردوە، چەک و تەقەمەنیی بۆ شانەکانی داعش دابین کردوە، دەمانچەیەک و کڵاشینکۆفێک و ١١مەخزەنی چەک و چوار تەلەفۆنی پێ بووە.

هاوبەشی :