رێگەی سەرەکیی هەولێر-موسڵ داخرا

257
0
هاوبەشی :

بەهۆی کردنەوەی عەلوەیەکى نوێ لەلایەن کەرتى تایبەتەوە، رێگریی کردن لەکارەکانیان، کاسبکارانى عەلوەى شاری هەولێر، رێگەى سەرەکىی هەولێر-موسڵ یان داخست.

ئەمڕۆ شەممە، کاسبکارانى عەلوەى شاری هەولێر گردبوونەوەو رێگەی سەرەکیی هەولێر-موسڵ یان بەرووی شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکاندا داخست، کاسبکاران رایانگەیاند: ئەو مەیدانەکەی کە کاری تیادا ئەکەن دراوەتە کەسێک و حکومەت ئەیداتە کەرتی تایبەت بە میلیاردێک و ٢٠٠ میلیۆن دینار.
کاسبکارانی عەلوکە جەختیا لەوەکردەوە: گرێبەستی فەرمییان لەگەڵ حکومەت هەیە، ساڵانە لەبەرامبەردا بۆ هەر ١٥٠مەتر یك بڕی شەش ملیۆن دینار ئەدەن بە حکومەت.

هاوبەشی :