كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی شنگال، بەیاننامەیەكیان بۆ پشتیوانی کردن لە پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بڵاو كردەوە.

262
0
هاوبەشی :

لەدژی هەوڵی تەلبەند کردنی کامپی مەخموور، كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی شنگال، بەیاننامەیەكیان بۆ پشتیوانی کردن لە پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، گەلەكەمان لە مەخموور ساڵانێكە ژیانێكی كۆچبەریی دەگوزەرێنن، تا ئێستاش عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانیان پێ نادەن، كە بتوانن بژین و خۆیان بەڕێوەببەن، بەداخەوە حكومەتی عێراق هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی كۆچبەران پێشێل دەكات.

دەوڵەتی داگیركەری تورك، چەند جارێك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كامپەكە ئەنجامداوە، جگە لەوەش پەدەکە ساڵانێكە ڕێگریی لە چوونە ژوورەوە و دەرچوونی دانیشتوانی كامپەكە دەكات، دانیشتوانی كامپی مەخموور كێشەی زۆریان هەیە، دەبێت حكومەتی عێراق چارەسەریی بكات، بەڵام عێراق هەموو ئەم كێشانە دەخاتە لایەك و ئێستا دەیەوێت گەمارۆی خەڵك بدات.

گەلی خۆڕاگرمان، ئێمە دەزانین هیچ هێرشێك تەنها لە لایەنێكەوە نییە، ئەو هێرشانە لە ژێر فشاری دەوڵەتی تورك و پەدەکەدا حكومەتی عێراق ئەنجامی دەدات، كە خۆی ناتوانێت بە تەنیا ئەنجامی بدات، هەروەها بازرگانی بە ژیانی ئێوەوە دەكات.

هاوبەشی :