دەوڵەتی داگیركەری تورك ئەو كەسانەی بە تۆمەتی دەستدرێژیی كردنە سەر كچێكی ١٧ ساڵان دەستگیر كرابوون ، ئازادی كردن

246
0
هاوبەشی :

 

ئەو كەسانەی بە تۆمەتی دەستدرێژیی كردنە سەر كچێكی ١٧ ساڵان لە توركیا دەستگیر كرابوون ئازادكران، بەڵام ئەو ڕۆژنامەنووسەی ڕووداوەكەی پێشتر ئاشكرا كردبوو بانگهێشتی دادگا كراوە.

لە ناوچەی بێگری وان، ٦ کەس کە بە تۆمەتی دەستدرێژیی کردنە سەر کچێکی ١٧ ساڵان دەستگیر کرابوون ئازاد کران، بەڵام سکاڵا لەسەر رۆژنامەنووس ئوکتای جاندەمیر تۆمارکراوە، کە پێشتر ئەو ڕووداوەی ئاشکرا کردبوو، بە بیانوی ئەوەی ‘زانیاریی ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە’ بانگ کراوەتە دادگا.

رۆژنامەنوس ئوکتای جاندەمیر لە مانگی کانونی دووەمدا، هەواڵێکی لەبارەی تاوانێکی دەستدرێژیی بڵاو كردەوە، لە هەواڵەكەدا هاتووە: لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە، کچێکی تەمەنی ١٧ ساڵ کە خوێندکارە و لە ئامادەیی نیزامەدین ئاکتاش لە مورادییە دەخوێنێت، فێری ماددەی هۆشبەر کراوە و دواتر بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستدرێژیی کراوەتە سەر.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر كەیسەكە زانیاریی زیاتری خستووەتەڕوو دەڵێت: پۆلیس و کارمەندەکان وێنەی ئەو کچەیان گرتووە و دواتر وێنەکانیان وەک هەڕەشە بەکارهێناوە و بەوشێوەیە چەندین ساڵە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەو کچە.

ئەو کچە سکاڵای لەسەر شەش کەس تۆمار کرد، دوو کەس بە مەرجی کۆنترۆڵ ئازادکران و چوار کەسیش گیران، دواتر بڕیارێکی شاراوە لەسەر دۆسیەکە درا، رۆژنامەمووس جاندەمیر بانگهێشتی پۆلیس کرا  و وتەی لێوەرگیرا.

دوای ٤ مانگ ئەو کەسانەی دەستدرێژیان کردبوویە سەر كچەكە ئازاد کران، بەڵام سکاڵا لەسەر ئۆكتای جاندەمیر، ئەو ڕۆژنامەنووسەی هەواڵەكەی بڵاوكردەوە، تۆمارکراوە و لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

هاوبەشی :