خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان داوا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەگرتوەكان دەكات بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤ ڕۆژهەڵات و باكوری سوریا وەك هەرێمێكی دانەبڕاو لە سوریا بناسێت

597
0
هاوبەشی :

ڕۆژی ١٩ تەموز ٢٠٢١ ساڵیادی شۆڕشی ١٩ تەموزە ، ٩ ساڵ پێش ئێستا ساڵی ٢٠١٢ لە ١٩ تەموزدا لە شاری كۆبانیەوە شۆڕش دەستی پێكرد و بە هەموو شار و شارۆچكەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بڵاو بووەوە

بەو بۆنەیەوە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ ڕاگەیاندنێكی بڵاو كردەوە و لەو ڕاگەیاندراوەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە خۆبەڕێوبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ گەلانی هەرێمەكە و هەرێمەكە بەفەرمیی بناسێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ كاركردن لەگەڵ هەموو لایەنە نیشتمانییەکان لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسیی و دادپەروەریی لە سوریا. هەروەها داوی لەو لایەنانەش كردوە واز لە كلكایەتی وڵاتانی داگیركەر بهێنن و بكەونە خزمەتی گەلانی هەرێمەكە و ئارامی و چەسپاندی ئاشتی و دیموكراسیەوە.

ئەوەی ئاشكرایە سوریا لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسەوە كە سیستەمێكی ناوەندگەرایی دەسەڵاتداری سەركوتكەرانەیە وگەلانی سوریا دەچەوسێنێتەوە و لە تەواوی ئازادیە سیاسی و كەلتوری ئەتنیكیەكیانیان بێ بەشكرا بوون ، ژیانێكی پڕ هەژارانەیان دەگوزەراند و وڵاتی بەرەو پشێوی ئاڵۆزی برد، لە سایەی دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە تیرۆر و داگیركاری بەردەوام لە زیادبوندایە و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ژیانێكی سەخت بەسەر دەبەن ، وڵاتی سوریا بۆتە مەیدانی شەڕی سێهەمی جیهانی.

لە ڕاگەیاندنەكەدا ئەوە هاتوە كە خۆبەڕێوەبەری بەڵێن دەدەن  بۆ پابەندبوون بە ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل دووپات کراوەتەوە،  بەڵێن. دەدەن كاربكەن بۆ ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی و گەڕانەوەی کۆچبەران بۆسەر خاکی خۆیان، داوا لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكەن، کە یەکبگرن و پرۆژەی برایەتی گەلان بپارێزن.

هاوبەشی :