بەگوێرەی یاساکانی عێراق و هەرێم دەبوو تائێستا پەنابەرانی كەمپی مەخمور ناسنامە و ڕەگەزنامەیان پێبدرێت

257
0
هاوبەشی :

پارێزەر نەریمان ئەحمەد، لەبارەی هەوڵی سوپای عێراق بۆئەوەی گەمارۆی کەمپی مەخموور بدات، رایگەیاند: بەگوێرەی یاساکانی عێراق و هەرێم دەبوو تائێستا پەنابەرانی ئەو کەمپە ناسنامە و ڕەگەزنامەیان پێبدرێت، چونکە لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکانەوە لێرە نیشتەجێن و هیچ پێشلكردنێکی یاسایی لە کەمپەکە و دانیشتووانەکەی رووینەداوە، حکومەتی عێراقیش زۆرجار بە وردیی کەمپەکەی پشکنیوە هیچ شتێکی نایاسایی نەبیندراوە.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، لەڕێگەی تۆمارکردنی سکاڵا و کردنی بە کەیسێکی یاسایی ئەتوانن رووبەڕووی ئەو فشارە ببنەوە و ڕێگە نەدرێت ئەو ستەمە لە دانیشتوانی کامپەکە بکرێت.

هاوبەشی :