هەورەبروسکە دەغڵودانی جوتیاران ئەسوتێنێت

308
0
هاوبەشی :

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەھۆی ھەورە بروسکەوە لە سنوری قەزای ئامرلی و گوندی قەرەناز و ناوچەی زەرگە، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران بەربووە.

بەهۆی بوونی هەورە بروسکەوە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی سنگور کەوتەوە.
بەرگری شارستانی خورماتوو رایگەیاندوە، بەگوێرەی خەمڵاندنێی لە ماوەی سێ رۆژدا ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتاوەو ھۆکاری کەوتنەوەی سەرجەم ئاگرەکانیش ھەورە بروسکە بووە.

هاوبەشی :