لە لەندەن رێپێوانێک بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار سازکرا

233
0
هاوبەشی :

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار رێپێوانێک سازکرا.

لەسەر بانگەوازی تیۆری چین و توێژ و هەروەها پارتیزان بەمەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار لەبەردەم وێستگەی مانۆر هاوس مەراسیمێکی جەماوەری سازکرا.
لە یادەکەدا بزوتنەوەی شۆڕشگێریی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)ش ئامادەبوو. یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد.

وێنەکانی پێشەنگانی شۆڕش ئیبراهیم کایپاکایا، حەقی قەرار، ٤ شۆڕشگێڕ کە لە زیندانی ئامەد ئاگریان لە جەستەیان بەردا و وێنەی دەنیز گەزمیش بەرزکرانەوە.

لە یادەکەدا لەسەر ناوی پارتیزان و تیوری چین راگەیەندراوی هاوبەش خوێندرایەوە، نوێنەرانی هەبەدەهە، مەلەکەپە و کەجەدەکە-باشووریش وتەیان پێشکەش کرد.

لە وتارەکاندا ئەوە خرایەڕوو کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە گیانی ئیبراهیم، حەقی، ماهیر و دەنیزەکان تێکدەشکێندرێت.

دوای یادکردنەوەکە لە مانۆر هاوس جەماوەرەکە بەرەو وێستگەی تونپیک لان رێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی “شەهید نامرن”، “ژن، ژیان، ئازادی” و “کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیستان” وترانەوە.

هاوبەشی :