هەپەگە بە رێزەوە ئارام سیروانی بە بیرهێنایەوە

250
0
هاوبەشی :

هەپەگە بە رێزەوە گەریلا ئارام سیروانی بە بیرهێنایەوە کە ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە زاپ شەهیدببوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ئارام سیروان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە رۆژئاوای زاپ، هاوڕێمان ئارام سیروان شەهیدبوو. هاوڕێمان ئارام خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بە وشیارییەکی بەهێزی نەتەوەیی بەشداری لە ریزەکانی پارتیمان پەکەکەدا کرد، لەناو پارتەکەماندا ئایندەی ئازادی گەلەکەمانی بینی و لەسەر ئەو بنەمایە بە شێوەیەکی گیانبازانە بەشداری کرد. لە بەرامبەر سیاسەتەکانی هێزە داگیرکەرەکان کە هەوڵ دەدەن گەلەکەمان لە رووی جەستەیی و رۆحییەوە لەیەک داببڕن و کوردان کۆمەڵکوژ بکەن، تێکۆشانی ئازادی لە گۆڕەپانەکانی کوردستاندا وەک تێکۆشانی ئازادیی خۆی بینی و خاوەنداری لێکرد.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین کە قارەمانێکی بەم جۆرەیان پەروەردەکرد و بلە تێکۆشانی ئازادییدا بەشدارییان پێکرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خەڵکی وڵاتپارێزی سنە و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەم جۆرەیە

ناسناو: ئارام سیروان

ناو و پاشناو: مێهرداد رەحیمیان

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک- باوک: شاناز- ناسر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هاوڕێمان ئارام سیروان لە شاری سنەی خۆڕاگر لەدایکبوو، دواتر بنەماڵەکەی بە هۆی گوشارەوە ناچار بوون رووبکەنە شاری تاران و هاوڕێمان ئارام لەو شارە گەورەبوو، بەڵام هەموو کات دڵی بۆ وڵاتەکەمان کوردستان لێیدەدا. بەهۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەیەوە تایبەتمەندییەکانی کوردایەتی پاراست و وەک کەسایەتیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر گەورە بوو. ساڵی ٢٠١٥ رووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و ساڵی ٢٠١٩ چووە ریزی هێزی تایبەتەوە.

لەناو هێزی تایبەتدا ویستی لە رێگەی پەروەردەوە خۆی لە سەر هێڵی گیانبازی بەرەوپێش ببات و بەم جۆرە بەشداری لە قۆناغی هەنووکەیی شەڕدا بکات. بۆ ئەوەش بەردەوام خۆی قاڵ کردەوە و بۆ ئەوەی خۆی قاڵکردنەوە و قوڵکردنەوەکانی بکات بە کردار رەنجێکی زۆری کێشا، بەتایبەتی لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە زاپ لە زۆر گۆڕەپاندا چووە ناو سەنگەرەکانی بەرخودان. لەم قۆناغەی بەرخوداندا کە بە ئیرادە و بڕیارێکی گەورەوە بەشداری دەکرد، بە پێداگرییەوە دەچووە سەر دوژمن و بە هەڵوێستی ئازایانەی خۆی لە ناو هاوڕێکانیدا نمونە بوو. وەک هاوڕێکانی، بۆ وەفاداری بە یادی هاوڕێ ئارام و هەموو ئەو هاوڕێیانەی بێ دوودڵی بە شێوەی قارەمانانە جەنگان و شەهیدبوون، ئێمە جارێکی تر بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانمان زیاتر گەورە بکەین”.

هاوبەشی :