بەرخودانی گەریلا لە ئاستی بەرزدا بەردەوام دەكات، لە وەرخەلێ و گرێ سور زەبری كەمەرشكێن بەر داگیركەر كەوت

456
0
هاوبەشی :

بەپی ڕاگەیاندنەكانی هەپەگە و یەژئاستار لە هەرێمەكانی پارستنی میدیاوە بەرخودانێكی مەزن لە ئاستێكی پڕ باڵادا بەردەوام دەكات و لەشكری داگیركەری تورك لە ترسێكی زۆردا ژیان دەكەن و تێكچونێكی زۆریان تێكەوتوە.

گەریلاكانی ئازادی لە وەرخەلێ لە چوار قۆڵەوە هێرشیان كردۆتە سەر دوژمن دەیان كوژراویان لە داگیركەری تورك خستوە و لە تەنها قۆڵێكەوە ٩ لاشەی سزادراوی دوژمن تا ئێستا لە مەیدانی شەڕدا كەوتون لە كوژراوەكان فەرماندەی لەشكری تێدایە ، لە قۆڵەكانی ترەوە بە هەلیكۆپتەر كوژراو بریندارەكانی خۆیان دەگوێزنەوە

داگیركەری تورك هەولیدا لە وەرخەلێ و گرێ سور بكەوێتە تونێلەكانی شەڕەوە بەڵام تێكشكاو بۆیە پەنای بردە بەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بەوەش هیچ ئەنجامێكی دەست نەكەوت

لە ئەنجامی بەرخودانێكی مەزندا  داگیركەری تورك ناچاركرا لە دۆڵی عەرەبان پاشەكشە بكا

بەپێی ڕاگەیەنێرەكانی مەیدانی شەڕ تائێستا كوژراوانی داگیركەری تورك لە ٦٠٠ سزادراو تێپەڕیوە

هاوبەشی :