پارێزەران بەمەبەستی بینینی رێبەری گەلی کورد داواکارییان بەرزکردەوە

248
0
هاوبەشی :

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان داواکارییان پێشکەش کرد.

سەردان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەکمەکچی و جەنگیز یورەکلی ئەنجامدرا.

پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان کە زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سزای ئیمراڵیان کرد.

پارێزەران بە مەبەستی بینینی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش هەمان داواکارییان پێشکەش کرد.

هاوبەشی :