پۆلیسی کەرکوک ئەو بازرگانەی ڕزگارکرد، کە چەند ڕۆژێکە ڕفێندراوە

213
0
هاوبەشی :

دوی ئەوەی پێش چەند ڕۆژێک بازرگانێک لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنرا، پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، کە ڕفێنەرانیان دەستگیر کردووە و بازرگانەکەیان ڕزگار کردووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بڵاویكردەوە، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا بازرگانێك ڕفێندرا، لەسەر ئەو ڕووداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە چاودێری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک پێکهێنرا، کە هێزەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و هەواڵگری و ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا تێدا بەشدار بوون و توانیان بگەن بە شوێنی ڕفێنراوەکە و بازرگانەکە ڕزگار بکەن .

پۆلیسی کەرکوک ئەوەشی ڕونکردووەتەوە، بە شوێنکەوتنی کامێراکانی چاودێری توانراوە شوێنی ڕفێنەرەکان لە گەڕەکی واستی و ١ی حوزەیران دیاری بکرێت و پاش هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕفێنەرەکان، بازرگانەکەیان ڕزگار كردووە و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر کراون.

هاوبەشی :