سوپا و هێزە ئەمنییەكانی توركیا دەستێوەردان یان لە دەنگداندا دەستپێكردووە، بە تایبەت لە ناوچە كوردییەكان.

289
0
هاوبەشی :

لە شارەكانی شرناخ و جزیرە و هەزا و ئامەد چەندین پێشێلكاری پۆلیسی توركیا تۆماركراون، کە سوپای تورك دەستێوەردان دەكەن و دەیانەوێت ئەو كەسانەی خۆیان دەیانەوێت بەبێ بەڵگە دەنگ بدەن.

كاتژمێر ٨ی بەیانی ئەمڕۆ، پڕۆسەی دەنگدان لە باکوری کوردستان و شارەکانی دیکەی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد.

بە وتەی سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا ٦٠٠ هەزار سوپا و هێزی ئەمنی بڵاوكراونەتەوە، بەڵام سوپا و هێزە ئەمنییەكان دەستێوەردان لە دەنگداندا دەستپێكردووە، بە تایبەت لە ناوچە كوردییەكان.

لە شارەكانی شرناخ و جزیرە و هەزا و ئامەد، سوپای تورك و هێزە ئەمنییەكان بە زەبری هێز خەڵك دەبەنە ناو بنكەكانی دەنگدانەوە، بۆئەوەی بەبێ بەڵگەنامە دەنگی پێبدەن.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن هەركەسێك بەشداری دەنگدان دەكات، دەبێت بەڵگەی دەنگدان ڕادەست بكات، بەڵام هێزە ئەمنییەكان و سوپا بەڵگەكان ڕادەستناكەن بۆئەوەی چەند جارێك دەنگ بدەن.

پڕۆسەی دەنگدان بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر درێژەی دەبێت و لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە کۆتای بە دەنگدان دێت و لە هەر ٨١ پارێزگاکەی تورکیا پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

لەناوخۆی تورکیا ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار كەس ٨٤٣ مافی دەنگدانیان هەیە و سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ کەس لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە، كە لە كۆتایی مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە دەنگدان كردووە.

هاوبەشی :