هۆفپۆست: ئەردۆغان لە لێواری شکستدایە

213
0
هاوبەشی :

ماڵپەڕی هۆفپۆست شیکارییەکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەردۆغان بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەبێ هاوبەشیکردن و بەشداریکردن لە دەسەڵاتدایە، بەڵام ئێستا گەیشتووە بە لێواری ڕووخان و شکست.

هۆفپۆست بڵاویشکردەوە، “ئەردۆغان، کە هەموو دەسەڵاتەکان و ئەرکەکانی خستووەتە دەستی خۆی، دەیەوێت لە ١٤ی ئایاردا سێیەمین خولی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنێتەوە. ئەمە یەکەمجارە لە دوای ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناڕوون و نادیارن”.
ماڵپەڕەکە چەند سیناریۆیەکی بەمشێوەیە بڵاوکردوەتەوە:
ئایا ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت لە ڕێگەی دەنگدەرانەوە هەر دوو پاڵێوراوەکەی تر لە خولی یەکەمدا تێکبشکێنن و ببنە براوەی هەڵبژاردن؟ ئەردۆغان هەموو شتێکی لە دەستداوە و تێکشکاوە، بەڵام ئایار قبوڵی دەکات دەستبەرداری دەسەڵات بێت؟

هاوبەشی :