بە هۆی خۆڵباراینەوە ١٩ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستن و عێراقی گرتەوە، بووەهۆی تەنگە نەفەسیی زۆرکەس و بەو هۆیەوە ١٩ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران.
فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ٦حاڵەت لە نەخۆشخانەی ئازادیی و سێ حاڵەت لە نەخۆشخانەی کۆماری و ٨ حاڵەت لە نەخۆشخانەی منداڵان و دوو حاڵەتیش لەنەخۆشخانەی داقوق تۆمارکراون، کە سەرجەمیان بەھۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسیی بوون و پێویستیان بە چارەسەر بووە.