عەلی سیاسیی ئازادکرا

265
0
هاوبەشی :

لە دوای ١٥ رۆژ مانەوەی لە زیندان، ئەمڕۆ عەلی سیاسیی ئازاد کرا

ڕێباز هاشم ئەندامی مەڵبەندی هەولێری حیزبی شیوعی کوردستان ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ئازادكردنى عه‌لى سیاسیی.
بە شارپرێسی وتووە “ئێستا ئێمه‌ له‌گرتوخانه‌ى محه‌ته‌ى هه‌ولێرین‌و سه‌رقاڵى كاره‌ ڕۆتینیه‌كانین بۆ ئازادكردنى ئه‌و چالاكوانه‌ دیاره‌ى كوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد “دادوەری دادگای هەولێر بڕیاری ئازادکردنی عەلی سیاسى بەکەفالەت ده‌ركردوه‌و كه‌مێكى دیكه‌ له‌گه‌ڵ خۆمان له‌زیندان ده‌یبه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌”.

ڕۆژى ٢٥/٤/٢٠٢٣ هێزێکی چەکدار لە شاری هەولێر هەڵیانکۆتایە سەر ماڵی عەلی سیاسیی و ده‌ستگیریان كرد.

عەلی مەحمود ناسروا بە عەلی سیاسیی، چالاکوانێکی بواری جینۆسایدە، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدە.

هاوبەشی :