پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە

266
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی ئەو شۆڕشگێرانەی کردەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بەبیرهێنایەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون و وتی، ” بانگەوازیمان بۆ گەل و دۆستەکانمان ئەوەیە کە مانگی ئایار تێکۆشانی ئازادی لەسەر هێڵی شەهیدان فراوانتر بکەن و هەموو رۆژێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان چالاکی ئەنجام بدەن.”

لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا هاتووە، سەرەتا حەقی کارەر، دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان، یوسف ئاسلان شیرین عەلەمهۆلی، فەرزاد کەمانگەر، ئۆزان مزگین و ئولاش بایراکدارئۆغلۆ یادی هەموو کەسایەتییە پێشەنگەکان دەکەنەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون.

راگەیەندراوەکەی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

” ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل، لە مانگێکی نوێی شەهیدانداین. لە هەموو رۆژێکی مانگی ئایاردا بە دەیان شەهیدی قاڕەمانمان هەیە. بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە بە شەهیدی گەورەمان حەقی کارەر دەستی پێکرد و گەیشتە هەڤاڵ گوڵچیا گابا. جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە خاوەنداری لە یادیکردنەوەیان بکەین و ئامانجەکانیان بگەیەنینە سەرکەوتن. سڵاوی خۆمان پێشکەش بە گەلی وڵاتپارێز و دۆستە دیموکراتەکانمان دەکەین کە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان خەبات دەکەن. ئێمە لەم باوەڕیەداین کە لەم مانگەی شەهیداندا تێکۆشانیان بۆ دیموکراسی و ئازادی زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەن و لە ١٤ی ئایاردا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنن و رێگە بۆ کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات دەکەنەوە.

لە مانگی شەهیداندا، ناسنامەی شەهیدی نوێی قاڕەمانمان راگەیەندران: ناسنامەی ئەندامانی فەرماندەی بریارگەی ناوەندی هەپەگە، دەستەی فەرماندەیی یەژەئاستار، ئەنجومەنی پاک و میلیتانەکانی پێشەنگی پەکەکە گولچیا و پەلشین نەورۆز، هەروەها میلیتانی هێژای پەکەکە دڵخواز گابار کە لە فەرماندەیی هەرێمەوە تاوەکو ریزەکانی هەپەگە لە هەموو ئاستێکدا فەرماندەیی کرد، هەڤاڵان سۆزدا بۆتان و جوان ئۆرەمار، راگەیەندران. بەر لە هەموو شتێک بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی هەڤاڵان گوڵچیا، پەلشین، دڵخواز، سۆزدا و جوانان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ئامانجەکانیان سەربخەین. بانگەوازی لە گەلی وڵاتپارێز و دۆستەکانمان، ژنان و گەنجانی کوردستان و بە تایبەتی لە مێردین و بۆتان دەکەین کە حەقیقەتی شەهیدە قاڕەمانەکانمان باش بزانن و بە بەهێزی خاوەنداری لێبکەن.

هەڤاڵ گولچیا گابار کچە تێکۆشەری مێردین کە تامەزرووی ئازادی بوو ، هەموو تەمەن و هێزی خۆی بە تێکۆشانی ئازادی ژن و گەلی کورد بەخشی. لە چوار پارچەی کوردستان بۆ ئازادی شەڕی کرد، لەو رۆژەوەی کە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد و تاوەکو کۆتایی، لە هێڵی گەریلایەتی دوور نەکەوتەوە. لە ئاستی ئیماندا باوەڕی بە سەرکەوتنی رێبازی ئازادی ئاپۆیی هەبوو. بە راستی هەموو کاتێک وەک ناوی خۆی بووە گوڵی چیا. بە بەهێزی لەسەر هێڵی بەرخۆدان و ژیانی ئازاد تێکۆشانی کرد، هیچ کاتێک ئەم هێڵەی جێنەهیشت، هیچ حەزێکی دوور کەوتنەوە لەم هێڵەی قبوڵ نەکرد، لە هەموو بارودۆخێکدا بە عەقڵیەتی خوڵقاندنی چارەسەری، بە ئیرادە و هەوڵ جووڵایەوە. هیچ کاتێک سەری دانەنەواند، هەموو کاتێک سەربەرز بوو، بە بڕیار و خولقاندنەوە بەشداری کرد. بە هێزێکی گەورەوە بەشداری لە تێکۆشانی پارتیبوون و گەریلایەتیماندا کرد. پیشانی ئێمەیدا نەک زانابوونی زۆر، بەڵکو پێداگیری بۆ ئازادی دەتوانێت مرۆڤ بەرەو سەرکەوتن ببات، بەم شێوەیە میلیتانی راستەقینەی ئاپۆیی پیشاندا.

هاوڕێمان دڵخوازیش لەنێو خەڵکی مێردینمان هەڵکەوت و ژیانی خۆی بە شەڕی ئازادی بەخشی. لە هەموو جێگەیەک شەڕڤانی کرد، لە هەموو ئاستێکدا فەرماندەیی کرد. وەک رەنجدەرێکی شۆڕش لە هەموو گۆڕەپانەکان بە هێزی گەریلا خەباتی کرد. بە پراکتیکی خۆی گورزی قورسی لە دوژمنی فاشیست – قڕکەر وەشاند. پێشکەوتنی گرنگی خوڵقاند.

بێگۆمان ژنان، گەنجانی گەلی کوردستان، بە تایبەتی ژنانی مێردین، لە ڕۆڵە هێژا، شەڕڤان و فەرماندە گەورەکانی ئارگەکە و هەپەگە بە شێوەیەکی راست تێدەگەن، بە شێوەیەکی بەهیز خاوەنداریان لێدەکەن، هیچ کاتێک لەبیریان ناکەن، هەموو کاتێک بەرەو پێشەوەیان دەبەن و لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و ژاناندا خاوەنداری لە یادەوەریان دەکەن.

دەنیز یەکەم فیشەکی تەقاند

ئێمە ساڵیادی ٥١ ـی لەسێدارەدانی شۆڕشگێڕانی پێشەنگ دەنیز گێزمش و یوسف ئەسڵان و حوسەین ئینان دەکەینەوە، ئەوان قارەمانانە دژی کودەتای فاشیستی ١٢ ی ئادار جەنگان و لە ٦ ی ئایاری ١٩٧٢ لەسێدارە دران.

پێش هەموو شتێک، لە یادی ٥١ ساڵەی شەهیدبوونیان، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی شۆڕشگێڕانی پێشەنگ دەنیز گێزمش و یوسف ئەسڵان و حوسەین ئینان دەکەینەوە، ئاشکرایە ئەوان بۆ یەکەمجار بەرامبەر ئەو سیاسەت و زیهنیەتە فاشیستی_ئۆلیگارشییە وەستانەوە کە ٥٢ ساڵ پێش ئێستا بە کودەتایەکی سەربازی فاشیستی لە ١٢ ی ئادار دەستیپێکرد و ئێستاش لەشێوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە، ئەوان یەکەم فیشەکیان تەقاند، ئەوان یەکەمجار کاروانی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیکیان دەستپێکرد، بوونە هێزی گەورە و یەکلاکەرەوە بۆ پێشخستنی هەنگاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە.

بیرخستنەوەی ئەم شەهیدە قارەمانانە بەردەوامە لە تێکۆشانە شۆڕشگێڕییە یەکگرتووەکەماندا دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، ئەم تێکۆشانە مێژووییە، دەبێتە هۆی وێرانکردنی زیهنیەت و سیاسەتی فاشیستی و کوشندە لە تورکیا لە کەسێتی ئاکەپە و مەهەپەدا. لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار گورزی کوشندە لە فاشیزم دەوەشێنرێت، ڕێگەی سەرکەوتن دەکرێتەوە بۆ تێکۆشانی شۆڕشی دیموکراتیک کە شەهیدانمان پێش ٥٠ ساڵ دەستیان پێکرد. لەسەر ئەم بنەمایە، داوا لە هەموو گەلانی تورکیا، بەتایبەت گەلی کورد، هەروەها ژنان و گەنجان و کرێکاران و ڕەنجدەران دەکەین لەم ڕاستییە تێبگەن، بەشداربن لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، هاوکاربن لە ڕوخاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، ئەگەر هێزەکانی ڕەنج و ئازادی بچنە پەرلەمان، ڕێگەیەک لەبەردەم کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک دەکرێتەوە کە ئامانجی دەنیز و یوسف و حوسەین بوو.

پێنج شۆڕشگێڕی کورد لە ٩ ی ئایار لەسێدارە دران

١٣ ساڵ پێش ئێستا، دەوڵەتی ئێران لە ٩ ی ئایاری ٢٠١٠، پێنج شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی کوردی لەسێدارەدا، ئەوانیش: شیرین عەلەمهولی و فەرزاد کەمانگەر و عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان. لە یادی ١٣ ساڵەی شەهیدبوونیان، بە ڕێز و شکۆوە یادی ئەم شەهیدانە دەکەینەوە کە بەبێ چاوتروکاندن ڕوویان لە پەتی سێدارە کرد. سیانزە ساڵ بەسەر شەهیدبوونیان تێپەڕی، ئەمە دەرخەری چییە…؟ دەریدەخات سێدارە هیچ خزمەتێکی بە دەوڵەتی ئێرانی نەکرد و ناتوانێت گەلی ئێران لە خواستی ئازادی دووربخاتەوە، بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران؛ گەنجان و گەلانی ئێران ئەوانەی هەنگاوەکانی ئەم شەهیدانە هەڵدەگرن، هەشت مانگە شۆڕشێکی مەزن بەڕێوە دەبەن لەژێر درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، ئاشكرایە یادی شەهیدانمان لەم شۆڕشەدا زیندووە کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان داناوە. بەم بۆنەیەوە، داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین لە ڕاستییەکان تێبگات و بەباشی بیبینێت، سێدارە ناتوانێت گەل و ژنان بوەستێنێت لە هەوڵدان بۆ ژیانێکی ئازاد؛ پێویستە حکومەت دەستبەرداری میتۆدر سەرکوتکاری و ستەمکارییەکان بێت و وەڵامی شۆڕشگێڕان بداتەوە، هەروەها داوا لە هێزە ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بەباشی لە ڕاستی شەهیدان تێبگەن، خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەن و ئامانجەکانیان بەدی بهێنن و لە تێکۆشانی ئازادیدا جێبەجێی بکەن.

ئولاش کە لە ڕەقە شەهید بوو

ڕۆژی ٩ ی ئایار، یادی شەهیدبوونی هەڤاڵ و هاوڕێی ئەزیزمان، لاوی قارەمانی گەلانی تورکیا و پێشەنگی بەرخۆدانی گەزی و پێشەنگی پارتی کۆمۆناری شۆڕشگێڕ/ هێزە یەکگرتووەکانی ئازادی (DKP-BOG)، ئولاش بایراکدارە، ئەو لە ڕەقە دژی چەتە تیرۆریستەکانی داعش جەنگا. بەم بۆنەیەوە، بە ڕێز و شکۆوە یادی ئەم شۆڕشگێڕە مەزنە دەکەینەوە کە فەرماندەیی هێڵی بەرخۆدانی کرد لەم سەردەمەدا دژی کودەتای فاشیستی ١٢ ی ئادار. ئولاش بایراکدار ڕۆڵی مەزنی هەبوو لە پەرەپێدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (HBDH)، یادی زیندوو دەمێنێتەوە لە پەرەپێدانی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تێکۆشانە شۆڕشگێڕییە یەکگرتووەکەمان لە تورکیا. گەلی کورد و گەلانی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەبەزێنن، ڕێگە دەکەنەوە لەبەردەم دیموکراسی و ئامانجەکانی هەڤاڵ ئولاش زیندوو دەکەنەوە و بەدی دەهێنن.

هۆزان مزگین، هونەرمەند و گەریلا بوو

ڕۆژی ١١ ی ئایار، یادی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵ مزگینە، لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەرخۆدان دژی سوپای داگیرکەری تورکی فاشیست و بکوژدا شەهید بوو. لە یادی شەهیدبوونی، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هەڤاڵ مزگین دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین بە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، هەڤاڵ مزگین وەک ژنێکی ئازادیخواز و هونەرمەند و گەریلا، ئەوەی پیشانداین ئەمانە لەیەک جودا نین، بەڵکو بەپێچەوانەوە یەکتری تەواو دەکەن. لەسەر ئەم بناغەیە، گورزێکی کوشندەی وەشاند لە تێگە و هەوڵەکان بۆ جیاکردنەوەی هونەری کوردی لە شەڕی ئازادی و گەریلایەتی. بەم شێوەیە، ڕوانگە و جێبەجێکردنی دروستی هێڵی ئاپۆچی دەرخست، هەروەها هێڵی کاری شۆڕشگێڕی دروستی پەرەپێدا، ئەم هێڵە ٣١ ساڵ ژیا، دەبێتە ڕووناککەرەوەی ڕێگەی ئەوانەی دەیانەوێت سەرقاڵی هونەر و شەڕ بن، بانگەوازیان دەکات بۆ هونەر و شەڕی دروست. ئێمە متمانەمان هەیە کە ژنان و گەنجانی ئازادیخوازی کورد، بەباشی لەم بانگەوازە تێدەگەن، لەسەر ڕێگەی هەڤاڵ مزگین دەچن بەرەو سەرکەوتن.

پراکتیکی ٥٠ ساڵی ڕابردوو دەریدەخات، داخوازی ئازادی و دیموکراسی و ڕێکخستن و پراکتیک لە کوردستان و تورکیا، بە پێشەنگایەتی شەهیدان پێشکەوتووە و بۆتە میراتی شەهیدان؛ لە دەنیز گێزمشەوە تا حەقی قەرار، لە هونەرمەند مزگینەوە تا چیا گابار، ئەمە ڕاستییە، شەهیدانمان هەردەم بوونەتە مەشخەڵی ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەمان، ئەوان ئایندە و ئێستا و ڕابردووی ئێمەن، ئەوان سەرچاوەی هێزی سەرەکی ئێمەن، لە هەموو کات و شوێنێک. دۆزی شەهیدان، دۆزێکی مەزنە، قەت ناکەوێت و هەردەم سەردەکەوێت؛ دوێنێ وەها بوو، ئەمڕۆش وەهایە، سبەیش وەها دەبێت؛ ئەو تێکۆشانەی فاشیزم دەبەزێنێت و گۆشەگیریی دەشکێنێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ فەراهەم دەکات، بە پێشەنگایەتی شەهیدان پێشدەکەوێت و سەردەکەوێت.

لەسەر ئەم بناغەیە، دیسان بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار دەکەینەوە، داوا لە هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین، هەموو ڕۆژێکی ئایار بکەنە ڕۆژی چالاکی، تێکۆشانی ئازادی چڕتر بکەنەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدە قارەمانەکان».

هاوبەشی :