هەپەگە: عەگید زیلان بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو

260
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی عەگید زیلان لە ۲۹ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی نەخۆشییەکدا شەهید بووە.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

“هاوڕێمان عەگید زیلان لە هەرێمی زاپ ئەرکەکانی ڕادەپەڕاند و لە دژی هیرشە داگیرکەرییەکان لە تێکۆشان و خەباتێکی فیدایاندا بوو، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دا بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو. هەرچەندە ئەو هاوڕێیانەی، کە لە هەمان بەرە و سەنگەردا شەڕیان دەکرد، بە هەموو تواناکانیانەوە دەستێوەردانیان دەکرد، بەڵام نەیانتوانی ڕێگری لە نەخۆشییەکەی هاوڕێ عەگید بکەن. شەهیدبوونی هاوڕێ عەگید، کە لە ئەنجامی نەخۆشیدا ڕوویدا، هەموو هاوڕێکانی نیگەران کرد و کاریگەریی لەسەریان دروستکرد. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێی خۆشەویستمان عەگید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێمان عەگید زیلان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەگید زیلان

ناو و پاشناو: مزەفەر عەلوان دەروێش

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

ناوی دایک و باوک: مەلیکە – عەلوان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳ / زاپ

هاوبەشی :