داگیركەری تورك لە مەیدانی شەڕدا شكستی گەورەی بەردەكەوێت، ناتوانێت هەنگاوێك پێشڕەوی بكات بۆیە پەنا بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەبات

336
0
هاوبەشی :

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

“١٥ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٤:٣٠ و ٠٤:٢٥ سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ دەوروبەری گوندی یەکماڵێی هەرێمی بەرگارێی ناوچەی ئامیدی بۆردومان کردووە.

١٥ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ – ٠٠:٠٠ گردی کۆردینەی مەتینا و گۆڕەپانی قەڵای قومری گوندی دەشیشێی کانی ماسی ئامێدی بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کراون.

سوپای داگیرکەری تورک کە لەبەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بێچارە بووە، لەدژی هەرێمەکان کە بەرخۆدانی تێدا ئەنجام دەدرێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا کە داگیرکەران بەهۆی ژمارەی زۆری کوژراوەکانیان چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنن، هێزەکانمان بە بڕیارێکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشین بەم شێوەیەیە:

لەنێوان ١٤ – ١٦ی تەمموزدا سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس گۆڕەپانی وەرخاڵێی بۆردومان کرد.

١٥ی تەمموز لەنێوان کاتژمێر ١١:٠٠ – ١٤:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە گازی ژەهراوی و کیمیایی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لەسەر گردی سۆر.

١٥ی تەمموز لەنێوان کاتژمێر ١٩:٠٠ – ٠٣:٠٠، سوپای داگیرکەری تورک تونێلەکانی شەڕی نێوان گۆڕەپانی وەرخاڵێی بە تەقەمەنی و چەکی کیمیایی رووبەرووی هێرش بووەوە.

هاوبەشی :