کوپەیەکی قەبارە گەورەی سەردەمی ساسانییەکان لەناوچەی شارباژێر دۆزرایەوە.
بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی رایگەیاند کە لە ناوچەی شارباژێر کوپێکی دێرین دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان.
شوێنەواری سلێمانی وتیشی کە تیمەکانیان توانیویانە بە سەلامەتی ئەو کوپە دەربهێنن و بیگوازنەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەیان.
p