چالاکوانانی کورد و سویدی لە دژی پڕۆژەیاسای نوێی سوید پەیامیان راگەیاند.

گروپێک لە رۆشنبیران، سیاسەتمەداران و هونەرمەندان لە گۆڕەپانی مەینتۆرگێت لە بەرامبەر بینای پەرلەمان لە دژی پڕۆژەیاسای نوێ کە ئەمڕۆ پێشکەش بە پەرلەمانی سوید کرا، کۆبوونەوە.

چالاکوانی سیاسی ئامینە کاکەباوە بە وتنی ئەوەی کە “لە پەرلەمانی سوید یاساکانی ئەردۆغان جێبەجێ دەکرێن” کاردانەوەی نیشاندا.

رۆژنامەوان کوردۆ باکسیش ناڕەزایەتی بەرامبەر بە داواکارییەکانی ئەردۆغان دەربڕی و وتی، ” یاسای تیرۆر لە ١ی حوزەیران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە . لەبەر ئەوە یەوە یاساکە ئەمڕۆ دەخریتەڕوو، بەڵام لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دا دەکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە. ئێمە شانازیمان بە ئازادی راگەیاندن لە سوید دەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی دەیانەوێت ببنە شارێکی بچوکی تورکیا چاویان بە سەر ئەوەدا نوقاند”.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید هاکان سڤینێلیگیش وتی”مایەی داخە و پەژارەیە کە سوید لە رووی ئازادی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕینەوە هەنگاو بۆ دواوە دەنێت و هەڕەشەکان لەسەر رۆژنامەوانان زیادیان کردووە و ئێمە هەڕەشەکانی رژێمی تورکیا دەبینین. دەبینین کە چۆن دەیانەوێت بەرهەڵستکارە هەڵاتووەکان بگرن”. سڤێننەلیگ راشیگەیاند، ئەردۆغان تا ناو پەرلەمانی سوید چووە.

هونەرمەند کەمال گورگو وتی، “ئەو رۆژەشی ئۆلاف پاڵمە کوژرا هەمان شت روویدا. دواتر لە لایەن میتی تورکەوە خەڵەتێندران. هەرچەندە پاڵمە دۆستی کوردانیش بوو.. دواتر کە گەلی کورد لە ژێر فاشیزمی دەوڵەتی تورکدا بوو ئێوە هێرشتان کردنەسەر”.

سیاسەتمەدار ئان مارگریت لیڤە رایگەیاند، “من دەزانم کە کورد لە سەرحەقن و مافدارن. بابەتەکە تەنیا بۆ کوردان نییە، بەڵام من دەمەوێت ئەو بابەتە پەیوەست بە پرسی کوردەوە بخەمەڕوو، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ لە تورکیا و سوید بە پلەی یەکەم کورد لە ژیر کاریگەریدان. لە سوید چەند کورد رادەست دەکرێنەوە. بەڵام ئەمە پەڵەی شەرمە بۆ سوید”.