سەڵاحەدین دەمیرتاش: پشتیوانیی خۆی بۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا دەربڕی

233
0
هاوبەشی :

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتیی گەلان (ھەدەپە)، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا دەربڕی و رایگەیاند “دەنگی من بۆ ئێوەیە و باوەڕموایە ئاشتیی دەستەبەردەکەیت”.

دەمیرتاش، لە توتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسییوویەتی “13هەمین سەرۆک کۆماری تورکیا کلیچدارئۆغڵو، خوا رێگەکەت واڵا بکات، لە ناخی دڵەوە باوەڕموایە کۆتایی بە جیاکاریی دەهێنیت، ئاشتیی دەستەبەر دەکەیت و تورکیا بەرەو بەختەوەریی و ئارامیی دەبەیت.”
راشیگەیاندوە، کڵچدارئۆغڵو کۆتایی دەھێنێت بە گۆشەگیریی و گەشەکردن لە تورکیا بەدیدەھێنێت.
ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە تویتەکەدا ئەوەشی نوسییووە، دەنگی ئەو بۆ سەرۆک “کڵچدارئۆغڵو”ە.

هاوبەشی :