گۆرانیبێژێکی کورد لەسەر گۆرانی نەوتن بۆ تورکیا بەدەستى فاشیستێکى تورک کوژرا

255
0
هاوبەشی :

ئاریان. تیڤی

گۆرانیبێژی لاوی کورد بەناوی “جیهان ئەیماز” خەڵکی شاری قەرەس کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو لە سەر شەقام لە ئەستەمبوڵ گۆرانی کوردی و تورکی دەگوت لە لایەن فاشیستێکی تورکەوە کوژرا.

ڕۆژی سێشەممە لە کادیکۆی ئەستەمبوڵ، ڕەگەزپەرستێک داوای لێکردبوو بڵێت “بۆتۆ بمرم تورکیا”، بەڵام ئەو گۆرانی بێژە کوردە ڕەتیکردەوە ئەوە بڵێت، تورکە فاشیستەکە هێرشی دەکاتە سەرو برینداری دەکات، دوای بریندارکردنیشی فڕێیدەداتە ناو ئاوێکەوە و بەوهۆی ئەوەی بریندار بووە و نەیتوانیوە خۆی ڕزگار بکات دەخنکێت.

ئەو گۆرانیبێژە کوردە کە ئەندامێکی خۆبەخشی هەدەپەو پارتى چەپی سەوز بووە، پێشتر بە هۆی گۆڕانی وتنەوە لە دژی ئەردۆغان ماوەیەک زیندانی کرابوو.

هاوبەشی :