شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لە بەیاننامەیک بە بۆنەی رۆژی مامۆستا لە ئێراندا، داوای کۆبونەوەی سەرتاسەری مامۆستایان دەکات.
ئاریان. تیڤی
لە بەیاننامەی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێراندا هاتووە: مانگی گوڵان پڕە لە بۆنەی تایبەت بە مامۆستایان، هەربۆیە شیاوی ئەوەیە ئەم مانگە وەک مانگی مامۆستا بەناو بکرێت.
دەیان مامۆستای فیداکار و لە خۆبردوو لەم مانگەدا، گەلێک کار و تێکۆشانی بەرنرخیان کردووە و پێویستە لە ڕۆژی مامۆستادا ڕێزیان لێبگیردرێت.
شورای هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان داوا دەکات، لەپێناو پەروەردەی بێبەرابەر، دابین کردنی مافی مامۆستایان و خانەنشینان و هەروەها ئازادیی سەرجەم مامۆستایانی زیندانی، رۆژی سێ شەممەی داهاتوو، مامۆستایان و خانەنشینان لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنە سەر شەقام و کۆبونەوەی سەرتاسەری رێکبخەن.
کات و شوێنی کۆبونەوەکان، سێ شەممە ١٩ی بانەمەڕ کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢، لە تاران لەبەردەم مەجلیس و لە شارەکانی دیکە، لەبەردەم ناوەندی پەروەدەی شارەکان ڕاگەیندراوە.