نەوجەوانێك لە شاری بێلگراد پایتەختی سێربیا لە خوێندنگاكەی خۆی ٩ خوێندكاری كوشت
ئاریان. تیڤی
نەوجەوانێکی تەمەن ١٤ ساڵان لە شاری بێلگراد پایتەختی سێربیا دەستڕێژی گولـلەی لە هاوپۆلییەکانی خۆی لە یەكێك لە خوێندنگاكانی بێلگراد کردووە و لە ئەنجامدا ٨ خوێندكار و پاسەوانی خوێندنگاكەی گیانیان لەدەست داوە.
مامۆستای پۆلەکە و شەش خوێندكاری دیکەش بریندار بوون و دەگوترێت دۆخی تەندرووستیی هەندێکیان ناجێگیرە.
ڕووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ ڕوویداوە و کاربەدەستانی سێربیا دەڵێن خوێندنكارەكە لەو هێرشەدا چەکی باوکی بەکارهێناوە.
پۆلیس گوتوویەتی کە خوێندكارەكە پێشتر نەخشەی بۆ ئەو هێرشە داڕشتووە. دوو چەک و دوو بۆمبای ئاگری پێبووە و دوای ڕووداوەکە لە حەوشەی خوێندنگاكە قۆڵبەست کراوە. پۆلیس هەروەها باوکی خوێندكارەكەشی قۆڵبەست کردووە.