داگیرکەران سەنگەرەکانی بەرخودانیان ١٧ جار بۆردومان کرد سوپای تورکی داگیرکەر ١٧ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆردومان کرد.

245
0
هاوبەشی :

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

“لە هەرێمی زاپ؛

لە ٢ی ئایاردا کاتژمێر ٠٩:٠٠-١٢:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا و تانک هێرشی کردەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بۆ خۆپاراستن لە داگیرکەرانیاندا.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ٢٨ی نیساندا لە هەرێمی ئۆرتێ درۆنێکی بۆمڕێژکراو کەوتە خوارەوە. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئەو درۆنەدا گرت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٢ی ئایاردا لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانمان لە شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ و سیدا ١٧ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

داگیرکەران هەوڵ دەدەن سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنن”.

هاوبەشی :