داوای خێراكردن لە گەڕان بەدوای ڕفێنراوە ئێزیدیەكان لە سودانی دەكرێت

230
0
هاوبەشی :

بەرپرسی نوسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزیدییەكان ڕایگەیاند، داوای لە حكومەتی فیدراڵی عێراق كرد، كە خێراتر هەنگاو بنێت بۆ گەڕان بە دوای ئێزدییە بێسەروشوێن و ڕفێنراوەكاندا، دەشڵێت: زانیاری لەسەر بوونی بەشێك لەو ڕفێندراوانە لەكامپی هۆڵ هەیە.

خەیری بوزانی، بەرپرسی نوسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدییەكان بەمیدیا ناوخۆیەكانی ڕایگەیاند: داوای لە حكومەتی فیدراڵی عێراق كرد، كە خێراتر هەنگاو بنێت بۆ گەڕان بەدوای ئێزدییە بێسەروشوێن و ڕفێنراوەكاندا، ژمارەی ئەو ڕفێندراوانەی لەسەر دەستی باندی تیرۆرستیەكان شەهید بوون، پێنج هەزار شەهیدی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمی ئەو شەهیدانە لەناو ئەو ٨٣ گۆڕی بەكۆمەڵەدا لە شنگال دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی دیكەی تاكە كەسی، هەروەها زانیاری لەسەر بوونی بەشێكیان لەو ڕقێندراوانە هەیە، كە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە ڕفێندرا بوون، لە ئێستادا لە كەمپی هۆڵن لە سوریا.

لەدوای داگیركردنی شنگال لەلایەن چەتەكانی داعشەوە، دەستكرا بە وێرانكردنی شوێنە پیرۆزەكانی ئێزدیەكان و كوشتن و ڕفاندنی ئێزدیەكانی شنگال، بەشێكی زۆر لەو ئێزدیانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندران، گواسترانەوە بۆ سوریا و كڕین و فرۆشتنیان پێدەكرا، ئەمە جگە لەوەی هەزارانی كەسی دیكە كوژران و ئاوارە بوون.

هاوبەشی :