سوپای تورکی داگیرکەر ٢٨ جار هێرشی ئەنجامدا

225
0
هاوبەشی :

سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٩ جار بە فرۆکەی شەڕ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کرد. لە زەویشەوە بۆردومانی قورسی بۆ سەر گۆڕەپانەکان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

“لە هەڕێمی مەتینا؛

٢٩ی نیسان لە مەتینا سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر هێزەکانمان. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بە چەکی قورس بەرپەرچیان دانەوە.

١ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٢٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی جودی بە چەکی قورس هێرشی ئەنجامدا. هێزەکانمان بە مەبەستی خۆپاراستن بەرپەرجیان دایەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٩ی نیسان، ١ و ٢ی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی چارچەل، شاخی ئامێدی، شاخی شەهید پیردۆغان و شاخی جودی لەگەڵ گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٩ و ٣٠ ی نیسان و ١ی ئایار دەوروبەری گوندی ترڤانشی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، سەنگەرەکانمان لە چەمچۆ و سیدا ٢ جار بە هەلیکۆپتەر هێرشیان کرایەسەر، ١٥ جاریش بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.

داگیرکەران لە سیدا هەوڵیاندا سەنگەرەکانی بەرخودان بە حەفارە بڕوخێنن”.

هاوبەشی :