بەمەبەستی دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرا

254
0
هاوبەشی :

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان کە زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زنیارییەکیان لەبارەیەوە نییە داواکارییان پێشکەش کرد.

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەکمەکچی و جەنگیز یورەکلی بەمەبەستی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە.

پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەرێوەبەرایەتی دەزگای جێبەجێکردنی سزای زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پارێزەران بە هەمان شێوە بۆ بینینی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە گۆشەگیری رەهادان، سەردانی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانیان کرد.

لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١بەدواوە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

هاوبەشی :