ئازەربایجان شازدە سیخوڕی سەر بە ئێرانی دەستگیرکرد

238
0
هاوبەشی :

پۆلیسی کۆماری ئازەربایجان باس لەوە دەکات، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ١٦ ئەندامی ناوەندە ئایینی و سیاسیەکانی سەر بە رژێمی ئێرانی دەستبەسەر کردووە.

ئاژانسی هەواڵی “ئاپا”ی کۆماری ئازەربایجان، سەبارەت بەو کەسە دەستگیرکراوانە، نووسیویەتی: ئامانجیان ئەوە بووە، کەسانی ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر و کەسانی مەزهەبی بکەنە ئامرازێک بۆ مەبەستە نایاساییەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، ئەو کەسانە لە ئازەربایجان لە پەرەپێدانی توندڕەوی ئایینی و چالاکییە تێکدەرەکانی دیکەدا بەشداربوون و لە ڕێگەی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە پارەیان دابین کردووە.

جێگای ئاماژەیە پێشتریش کاتێک گرژیەکانی نێوان تاران و باکۆ زیادی کرد، حکومەتی ئازەربایجان، ٣٩ کەسی لەژێر ناوی “تۆڕی سیخوڕیکردنی ئێران”ی لەو وڵاتە، دەستگیرکرد. تۆمەتی دەستگیرکردنەکانیش ئەوەیە، کە ئەو کەسانە “لە ژێر پەردەی کاروباری ئایینی”دا، کردەوەی “وێرانکەرانە و تێکدەرانە” ئەنجام دەدەن.

هاوبەشی :