داگیرگەرى تورک، بەدرۆن دووجار دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەى لە سنورى پارێزگای سلێمانى بۆردومان كرد

247
0
هاوبەشی :

دەوڵەتى داگیرگەرى تورک، کەمێک لەمەوبەر بەدرۆن دووجار دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەى لە سنورى پارێزگای سلێمانى بۆردومان  كرد، هەتا ئێستا زیانەکان نازاندرێن.

بەگوێرەی زانییارییەکان، کەمێک لەمەوبەر دەوڵەتى داگیرگەرى تورک بە فڕۆکەی جۆری درۆن دووجار دەوروبەرى گوندى گەڵاڵەى لە سنورى پارێزگای سلێمانى بۆردومان کرد.
هەروەها، هەتا ئێستا زیانە گیانیی و مادییەکانى هێرشەکەى دەوڵەتی داگیرکەری تورک نازاندرێن چین.
کامەران عوسمان، ئەندامى تیمى رێکخراوى (سى پى تى)، رایگەیاند، بۆردومانەکە کاتژمێر (11:10) خولەک لە چیاى ژاژۆلان و باسکى قەلێ، لە سنورى گوندى گەڵاڵەى قەزاى ماوەت، رویداوە، لە روداوەکەدا هیچ هاووڵاتییەکى مەدەنىی زیانى بەرنەکەوتووە و زیانەکانى دیکەش ئەگەر هەبن، تائێستا نەزانراوە.

هاوبەشی :