لەباغی گشتیی رانییە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی، لەلایە ن چالاکوانان و ئازادییخوازان لەدژی دەستگیرکردنی چالاکوانی مەدەنیی عەلی مەحمود بەڕێوەچوو،

239
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ ١ی ئایار، کاتژمێر ٤ ی دوای نیوەرۆ، لەباغی گشتیی رانییە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی، لەلایە ن چالاکوانان و ئازادییخوازان لەدژی دەستگیرکردنی چالاکوانی مەدەنیی عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسیی بەڕێوەچوو، بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە داوای ئازادکردنی عەلی سیاسییان کرد، جەختیشیان لەوەکردوە تاوانباران و ئەنفالچیی و بکوژانی تێکۆشەران دادگایی بکرێن.

پەیامێک لە رانیەی دەروازەی راپەینەوە 

سەبارەت بە زیندانی کردنی عەلی مەحمود پێشمەرگەو چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال ـ 

خەڵکی بەش مەینەت و 

جوامێری کوردستان، مرۆڤە ویژدان زیندووەکان، چالاکوان و نوێنەرایەتی هێزە نێودەوڵەتیەکان… 

وەک لای هەمووان ئاشکرایە دۆخی هەرێمی کوردستان لەسایەی سی و دوو ساڵ حوکمڕانی حزبیانەی ژێر هەژموونی عەقڵیەتی خێڵەکیانەدا رۆچۆتە ناو گەندەڵی و خیانەت و ستەمکاری، ھەرێمی کوردستان لەجیاتی پێشکەوتن و گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتی و چاوەروانی چەندینساڵەی ئەم گەلە خێر لەخۆنەدیوە ، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ خەون و مافی ئەم گەلە بەرەوو لەبارچوون و لەناوچوون دەچێت و خەریکە بەتەواوی لە بۆشایی یاساو دامەزراوەی شەرعیدا هەرچی پێشێلکاری هەیە بەدەستی هێزە حزبیە چەکبەدەستەکان لەهەمبەر مرۆڤە چالاک و ویژدان زیندوو و بەهەڵوێستاکاندا ئەنجامدەدرێت. چالاکوانان و رۆژنامەنوسان بەتۆمەتی نابەجێ و بەمیزاجی کەسی و بەنەفەسی تۆڵە سەندنەوەی دادگایی و زیندانی دەکرێن ، 

یەکێک لە مرۆڤە چالاک و بەهەڵوێستەکان بەناوی ( علی محمود) ناسراو بە ( علی سیاسی) لەشاری هەولێر بەتۆمەتی داڵدەدانی تاوانبارێک کە کورەشەھیدێکەو تۆڵەی باوکی کردۆتەوە دەخرێتە بازنەی تاوانباریەوە ، ئەوەلەکاتێکدایە بەسەدان  بکوژ و تۆمتباری ئەنفال و تەنانەت بکوژی دیکەش لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داڵدەدراو ئازاد دەسورێنەوە . ئێمە بریار لەجیاتی یاسا نادەین و جەخت دەکەینەوە دەبێت یاسا سەوەر بێت ،بەڵام ھێشتنەوەی عەلی مەحمود کە یەکێکە لە چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین و ڕۆڵەی بنەماڵە ئەنفالکراوەکانی سەردەمی بەعس، کەوا هەر لەچوارچێوەی هەوڵی بەجینۆساید ناساندن و بەسزاگەیاندنی بکەرانی شاڵاوی ئەنفال کەسێک بووە لەئاستی ناو خۆ و نێودەوڵەتیدا رۆڵی بەر چاو کاریگەری ھەبووە ،بەو شێوەیە گرتن و زیندانی کردنی قبوڵکراو نیە  هەربۆیە هەمیشە ، ئەنفالچیه باڵادەستەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان لەهەوڵی ئەوەدابوون بەناوی یاسا و دادگاوە کەسانی وەک (علی سیاسی) بخەن ناو بازنەی تاوانباری و کێشەو دورخستنەوە لە کاری مەدەنی و ئازادی خوازی 

هەربۆیە لێرەوە لەڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە ، لەگەڵ تێکرای دەنگە نارازی و دۆستەکانمان رای دەگەیەنین کە بێدەنگ نابین و سنوری چالاکیەکانمان  فراوانتر دەکەین ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوامی پێ بدرێت عەلی مەحمود تەنھا ێەندام و لایەنگری ھێزێکی سیاسی نیە بەڵکو ئیرادەو نوێنەری سەدان  و ھەزاران کەس وکاری ئەنفال و چالاک وان و ئازادی خوازانە لەھەر چوار بەشی کوردستان  . 

بۆیە داوا لەگشت لایەک دەکەین هەڵوێستی مەیدانی بنوێنن بۆ پشتوانی لە کەسایەتی  بەھەڵوێست و چاکوانی کوردستانی  عەلی مەحمود ناسراو بە( علی سیاسی) 

دەبێت تاوانبارانی ئەنفال و بکوژانی تێکۆشەران دادگایی بکرێن نەوەک ئازادی خواز و بەرگریکارانی گەل  و نیشتیمان ـ 

چالاکوان و کەسایەتیەکانی شاری ڕانیە.

ــ١/ ٥/ ٢٠٢٣ـــ

هاوبەشی :