کوردان لە ئەوروپا رژانە گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار

251
0
هاوبەشی :


ستێرك تیڤی

لە زۆر وڵاتی ئەوروپی لە یەکی ئایاردا کرێکاران و رەنجدەران رژانە گۆڕەپانەکان و کوردیش بەشداری لە چالاکییەکاندا کرد.

ANF ناوەندی هەواڵ دووشه‌ممه‌, 1 May 2023, 15:40
لە شاری لاڤریۆی ئەسینای پایتەختی یۆنان ئاهەنگی پیرۆزبایی یەکی ئایار سازکرا.

لە رێپێوانی یەکی ئایاردا کە سەندیکاکانی یۆنانیش تیایدا ئامادەبوون، لەبارەی واتا و گرنگی یەکی ئایارەوە وتە پێشکەش کرا.

لە شاری لۆریەنتیش وەک تەواوی شارەکانی فەرەنسا سەندیکاکانی کرێکاران، پارتە سیاسیەکان و ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی مەدەنی رژانە شەقامەکان.

کوردەکانیس بە ئاڵاکانی خۆیانەوە بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.

لە ناوەندی شاری لۆریەنت کاتژمێر ١٠ بە هەزاران کەس کۆبوونەوە و بە دروشمدان رێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا خانەنشینان حکومەتی فەرەنسایان بە دەستکاریکردنی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ، شەرمەزار کرد.

سەندیکاکانی فەرەنسا چاوەڕوانن کە لە ١ی ئایاردا کرکاران لە دژی چاکسازی خانەنشی خۆپیشاندانی مێژوویی ئەنجام بدەن.

هاوبەشی :