ماوەیەک لەمەوبەر کۆبوونەوەی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک بڕیاری گرنگ درا. هەم لەبارەی ئەو بڕیارانەوە و هەم بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، چۆن ڕۆڵێک دەکەوێتە ئەستۆی گەریلا و فەرماندەکانی یەژاستار؟

مانگی ئایار بۆ بزووتنەوەکەمان مانگێکی گرنگە. زۆرێک لە شەهیدە بەنرخەکانمان لەم مانگەدا بەخشراون، بە ڕێزەوە یادیان دەکەمەوە و سەر بۆ یاد و یادەوەرییان دادەنەوێنم.

با بێینە سەر پرسیارەکەت؛ لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەم بارودۆخەی سێ ساڵی ڕابردوو کرد، کە ڕێبەر ئاپۆی تیادایە و لەو بارەیەوە بڕیاری گرنگمان داوە. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ۲٥ ساڵە لە هەلومەرجی سەختدا بەرخۆدانێکی گەورە دەکات. سیستەمی ئیمراڵی، کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا جێبەجێ دەکرێت، لە بنەڕەتدا بە تەواوی لە دژی کۆمەڵگایە. ئێمە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەوە کرد؛ ئەجێندا و ڕۆژەڤی سەرەکیمان دۆخی ڕێبەر ئاپۆیە. بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا گۆشەگیرییەکی زۆر توند و قووڵ هەیە. ئێمە بە فراوانی و وردی هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەوە کردووە، کە بۆچی گۆشەگیری توندتر دەسەپێنرێت. خاڵی دووەم ئەوەیە، کە ئێمە هەڵوەستەمان لەسەر ئەوە کرد، کە ئێمە وەک هێزەکانی پاراستن، بەتایبەتی یەژاستار ئەرک و بەرپرسیاریی خۆمان بۆ ڕێبەرایەتی تا چەند جێبەجێ دەکەین. گرنگترین بڕیار بەم شێوەیە بوو: پێویستە لە سیاسەتی پاکتاوکاریی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بە پێی پێویستییەکانی ئەو تێگەیشتنە ئەو سیاسەتە لەناو ببەین.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە چەق و ناوەندە؛ کردەوەکانی دژ بە ئەو کردەوەیە دژی ئێمە، دژی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی. دەبێت بەمشێوەیە تێبگەین و لەسەر بنەمای هێڵی ‘ژن، ژیان، ئازادی’، بیرۆکەی ئازادی و پێوەر و ستانداردەکانی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان لە بەرزترین ئاستدا تیکۆشانی بۆ ئەنجام بدرێت.

ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ژیانێکی ئازادە، ئێمە بە وردی و هەستیارییەوە چاودێری دۆخی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. وەک فیداییەکانی ڕێبەر ئاپۆ، جارێکی دیکە دەڵێن، دۆخی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هۆکاری شەڕە.

لە ٦ی شوبات دا هەم لە باکووری کوردستان و هەم لە تورکیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا. کەجەکە بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی گەل بڕیاری بێ چالاکیی دا، بەڵام سەرەڕای ئەو بڕیارەش، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی بەرخۆدان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکوری کوردستان بەردەوامن. ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەم هێرشانە دەکەن؟ هەڵوێستی گەریلا لە بەرمبەر ئەو هێرشانەدا چییە؟

بڕیارەکەی کەجەکە گرنگ بوو و هێزەکانمان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەکی زۆرەوە بەپێی ئەو بڕیارە هەڵسوکەوتیان کرد. خەڵکەشمان چاودێریی کرد، هەمووان بینییان، کە ئێمە بزووتنەوەیەکی مرۆیین. ئەنجامی ئەو بوومەلەرزه یه و ئەو ئازارەی، که گەلەکەمان تووشی بوو، وای له ئێمه کرد بڕیارێکی له م شێوەیه بدەین. بڕیارێکی ئەخلاقی بوو، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەگوێرەی ئەو بڕیارە هەڵسوکەوتی نەکرد، بە پێچەوانەوە، وەک دەرفەتێک بۆ هێرشکردن بەکاری هێنا. پێش هەموو شتێک ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا فراوانتر کرد، لە باکوری کوردستانیش بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان. دەبێت ئەم بابەتە لە ڕۆژەڤی گەریلادا بێت، ڕێگە بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری نەدەن و تێکیان بشکێنێت. پێویستە گەلەکەمان وریا بێت و لە هەڵبژاردنەکاندا وەڵامی داگیرکاریی فاشیستەکان بداتەوە.

 

گەریلا ٨ ساڵە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکان لە ناو بەرخودانی گەورەدایە. بە تایبەتی یەژاستار رۆڵێکی گەورەی گرتە ئەستۆ. هەم شەڕڤانانی یەژاستار هەمیش فەرماندەکانی مۆری خۆیان لە شەڕی ٨ ساڵەدا. یەک لەو فەرماندانە گوڵچیا گابار بوو. هەروەها هەژار زۆزانیش لەو بەرخودانە خاوەن پێگەبوو. تێکۆشانی ئەو دوو فەرماندەیە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ گوڵچیایە. هاوڕێ پەلشینیش لەگەڵیدابوو. فەرماندەی ئەیالەتی سەرحەد هەژار زۆزانیش چووە ریزی نەمرانەوە. ئەو هەڤاڵانە بە رێزەوە بە بەبیردێنمەوە، لە کەسایەتی ئەواندا سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵە وڵاتپارێزەکان دەکەن. لە کەسایەتی ژنی کوردی جەنگاوەردا ئەزمونێکی گەورەی ئازادی کۆبووەتەوە. لە ساراکانەوە دەستمان پێکرد، ئێستاش گەیشتووینەتە گوڵچیا و هەژارەکان. ئەو ئەزمونە گەورەیە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ هاوار دەکرێت.

فەرماندە گوڵچیا لە فەرماندەیی ژندا میراتێکی گەورەی لە پاش خۆی جێهێشت. لە بادینانەوە تا ئامەد، لە ئەرزڕومەوە تا کۆبانێ لە هەستیارترین رۆژەکاندا فەرماندەیی کرد، ئەو خەڵکی هەرێمی مێردین بوو. کەسایەتیەکی بەو جۆرەبوو کە بە پێوانە گەورەکانی وڵاتپارێزی گەورە ببوو. بە کەسایەتی خۆی بەردەوام ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی دۆخە دژوار و ئەستەمەکان بوو، هەموو ئەو کاتانەی فەرماندەیی کرد، بووە نمونە بۆ سووپابوونی ژنان.

هەژار زۆزان فەرماندەی ئەیالەتی سەرحەدبوو، لەگەڵ هەڤآڵ باگەر شەهیدبوو. هەڤاڵ هەژار خەڵکی ئەردەخان بوو. ئەو کاتەی خوێندکاری زانکۆبوو درکی بە ستەم لە سەر گەلی کورد کرد و راستی رێبەر ئاپۆی ناسی. کەوتە بەدواداچوون و پەیجوریکردنی ئازادی و رووی کردە چیا. وەک ئەندامێکی هێزە تایبەتەکان لەسەر هێڵی شەهیدان و رێبەرایەتی تێکۆشانی گەورەی کرد. هەڤاڵ هەژار بە شێوەیەکی زانایانە بەشداربوو و تێکەڵ بە کارەکانی شەهید دەلال بوو. لە ناو هێزە تایبەتەکاندا لە رووی بەرەوپێشبردنی کارە تەکنیکیەکان رۆڵی گەورەی گێڕا. لە هەمان کاتدا لە سەنگەرەکاندا رووبەڕووی ئۆپراسیۆنی داگیرکەری دوژمن بۆ سەر هەفتانین بووەوە. شان بە شانی ئەسمەر، زەلال و باگەرەکان شەڕێکی گەورەی بەڕێووەبرد.

 لە تورکیا لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

فاشیزمی ئەردۆغان ٢٠ ساڵە هێرشی زۆر دژوار دەکاتە سەر گەلی کورد و کوردستان. لە سەرەتاوە سیاسەتی ئەوان لە سەر کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی گەلی کورد بوو. سیاسەتی خۆیان لە رێگەی گوشاری توندەوە پەیڕەو کرد. هێزێکە کە هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی گەلی کورد داناوە. لەکاتی هەڵبژاردنیشدا سیاسەتی لەم چەشنە بەڕێووەدەبات. ئەردۆغان مێشکێکە، رژێمێکە. بەتایبەتیش لە دژی هێزە ئازادیخوازەکان، ژنان و گەنجان مەترسیەکی گەورەیە. ژنان و گەنجان دەبێت ئەو راستیە ببینن و لە هەڵبژاردندا بەرامبەری بوەستنەوە. ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە.تورکیا لە نێوان فاشیزم یا خود دیموکراسیدا یەکیان هەڵدەبژێرێت. دەبێت هەموان بە گوێرەی ئەو گرنگیە مامەڵە بکەن. ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لە رووی ژنان، گەنجان و کۆمەڵگەمانەوە یەکلا دەکرێتەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە رێگەی ژنان، گەنجان، عەلەویەکان، رەنجدەران، هێزە دیموکراتیکەکان ئەو هەڵبژاردنە بە سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز دەگاتە کۆتایی. هەربەهۆی ترس لەوەشەوەیە کە راگەیاندنکاران، سیاسەتمەداران دەخەنە زیندانەوە. ئەگەری هەیە کە ئەو ئۆپراسیۆنە سیاسیانە بگۆرن بۆ ئۆپراسیۆنی پیلانگێری گێرەشێوێنی و ئاژاوەگێڕی. لەم رووەوە دەبێت گەلەکەمان وریا بێت.

لە رووی سەربازیەوە لە زاپ کۆتایی هات، لە سایەی گەلەکەمانەوە لە رووی سیاسیشەوە لە ئەنقەرە کۆتاییان دێت. ئەوە رێگە لەبەردەم بە دیموکراسیبوونی تورکیا دەکاتەوە و دیکتاتۆری خوێنمژ لە هەڵبژاردندا کۆتاییپێدێت. بڕوامان بەوە هەیە.