بایک: دەبێت دەرفەتی مێژوویی بە باشی بەکار بهێنرێت

231
0
هاوبەشی :

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، هەڵبژاردن دەرفەتێکی مێژووییە و وتیشی، “بانگەوازی من بۆ هەموو گەل و ئەو کەسانە، کە لە تورکیا لە دژی فاشیزمن، ئەوەیە، کە پێویستە ئەم دەرفەتە مێژووییە بە باشی بەکاربهێنرێت.”

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، هەڵبژاردن دەرفەتێکی مێژووییە و وتیشی، “بانگەوازی من بۆ هەموو گەل و ئەو کەسانە، کە لە تورکیا لە دژی فاشیزمن، ئەوەیە، کە پێویستە ئەم دەرفەتە مێژووییە بە باشی بەکاربهێنرێت.”

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت دا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دا شیکاریی بۆ بابەتەکانی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بزووتنەوەی کورد کرد.

لەبارەی گۆشەگیری و رێبەرایەتی

رێبەر ئاپۆ وەک زیندانییەکی ئاسایی نییە. هەڵسەنگاندنەکانی کاریگەری لەسەر بزوتنەوەکەمان، گەلەکەمان، لایەنە سۆسیالیستەکان و دۆستەکانمان و لەسەر دەوڵەتی تورک هەیە؛ بۆیەش هەموو کەسێک گرنگی بەم هەڵسەنگاندنانە دەدات. بۆیەش پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرا. ماوەیەکی زۆرە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ رێبەر ئاپۆ نەماوە. هەموو کەسێکیش ئەمە دەزانێت. ئەمەش درێژەدانە بە پیلانگێری نێودەوڵەتی لە شێوەی گۆشەگیری رەهادا. بێگۆمان ئەم گۆشەگیرییە رەهایە، بووەتە جیگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لەلای بزوتنەوەکەمان، گەلەکەمان، دۆستەکانمان، لایەنە سۆسیالیستەکان و ئەو کەس و لایەنانەی کە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەڕێوە دەبەن. دەزانرێت کە بۆچی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەردەبڕن. بۆیەش زۆر لایەن لەدژی گۆشەگیری رەها، دەستیان بە تێکۆشان کردووە. پێویستە بەم شێوەیە لە دۆخەکە تێبگەن.

دەزانریت کە گەلی کورد لە زۆر وڵاتی جیهاندا بڵاو بوونەتەوە. بێگۆمان ئەو کەسانە بۆ خۆشی و بە دڵی خۆیان وڵاتەکەیان جێنەهێشتووە. بەهۆی فشاری جۆراوجۆر، کۆمەڵکوژیەکان، دەستگیرکردن، ئەشکەنجە و دۆخی ئابوری لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. گەلەکەمان کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، پێویستە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو پارادایمەی کە پەرەی پێداوە، کێشەی کورد، خەباتی گەشەسەندن لە کوردستان ، وەک دیپلۆماتکار لە هەموو جیهاندا بڵاوبکاتەوە. لە بنەڕەتدا خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەبێت. زۆر گرنگە ئەو کوردانەی لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارییە جێبەجێ بکەن. رێبەر ئاپۆ تەنیا رێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکو رێبەری مرۆڤایەتییە. بۆیەش هەرچییەک دەکەن، ناتوانن رێبەر ئاپۆ لە مێشکی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا دەربکەن و کاریگەرییەکەی کەم بکەنەوە.

زۆر هەوڵیاندا کە ئەمە بکەن. بە پێچەوانەوە بەم کارەیان وایان کرد کە رێبەر ئاپۆ زیاتر لە دڵ و مێشکدا جێی خۆی کردەوە. لەم بارەیەوە کۆنفڕانس و کۆبونەوەیەکی زۆر رێکدەخرێت. لەم دواییانەدا لە هامبۆرگ کۆنفڕانسێک رێکخرا. گفتوگۆ لەبارەی ئایدۆلۆژی، فەلسەفە و پارادایمی رێبەر ئاپۆ کرا. ئەڵمانیا رێگری کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆنفڕانسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە رێکخرا. سڵاو و رێزی خۆم پێشکەش بەو کەسانە دەکەم کە کۆنفڕانسەکەیان رێکخست و بەشداریان تێیدا کرد. بە راستی لەگەڵ ئەوەی رێگرییەکی زۆریش هەبوو بەڵام کۆنفڕانسەکەیان سەرخست.

هەروەها لە دۆسەلدۆرفیش میتینگێک بۆ شکاندنی گۆشەگیری رەهای سەر رێبەر ئاپۆ و ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. لە مارسیلیا ژمارەیەک رێپێوانی گەورە ئەنجامدران. سڵاوی خۆم پێشکەش بە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەم کە بەشداریان لە میتینگ و رێپێوانەکاندا کردووە و پیرۆزباییان لێدەکەم. هەموو هەمانە نیشانی دەدەن کە، ئەگەر بە باشی لە پارادایمی رێبەر ئاپۆ تێبگەین و بە باشی بڵاوی بکەینەوە، هەموو کەسێک ئەم پارادایمە قبوڵ دەکات. هەموو کەسێک ئەم پارادیمە وەک هیوایەک دەبینێت و خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکات. بۆیەش ئەگەر پارادایمی رێبەر ئاپۆ لە هەموو جێگەیەک بڵاوی بکەینەوە، بە باشی شیبکەینەوە، زیاتر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکرێت. لەم چوارچێوەیەدا هێزێک زۆرتر بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کۆدەبێتەوە. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک لەو شوێنەی کە لێیەتی بەرپرسیاری لە ئەستۆ بگرێت. پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکرێت. دەبێت تێبگەین کە رێبەر ئاپۆ لە چی بارودۆخێکدا تێکۆشان دەکات و ئەم پارادایمە بەرەو پێشەوە دەبات. ئەگەر تێکۆشانێکی بەم شێوەیە بەڕێوە ببرێت، بە رای من فشار لەسەر دەوڵەتی تورک زیاتر دەبێت و دەتوانرێت ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکرێت. ئیدی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ زۆر دوا کەوتووەوە. لەم رووەوە هەڵوێستی سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا زۆر سەرنجڕاکێشە. تۆپەکە دەخەنە گۆڕەپانی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی تورکیش تۆپەکە هەڵدەداتە گۆڕەپانی ئەوانەوە. بەم شێوەیە دۆخێکی سەرنجڕاکێشیان خوڵقاندووە. دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات. سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا سیاسەتی سەیرکردن بەڕێوە دەبەن و ئەمەش بە هەموو شێوەیەک دەکەوێتە خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک. دەبنە هاوبەشی قڕکردن. هیچ نەبێت، پێویستە نەبنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک. پێویستە رێز لە یاسا و پێوانەکانی خۆیان بگرن. ئەگەر رێز بگرن و هاوکاری سیاسەتی قڕكردن نەکەن، بە ڕای من دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەم شێوەیە گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوە ببات. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەم، تێکۆشانی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ فراوانتر بکەن.

لەبارەی شەهیدانی مانگی ئایار

وەک دەزانرێت، ١٨ی ئایار وەک رۆژی شەهیدان لە لایەن بزوتنەوەکەمانەوە دەستنیشانکراوە و بۆ رای گشتی ئاشکرا کراوە. بەڵام ئەگەر بە باشی هەڵبسەنگێندرێت، تەنیا ١٨ی ئایار رۆژی شەهیدان نییە، هەموو مانگێک مانگی شەهیدانە. هەروەها تەنیا ١٨ی ئایار رۆژی شەهیدان نییە، بەڵکو هەموو رۆژێک رۆژی شەهیدانە. ئەمە راستییەکەیە. بەم بۆنیەوە لە کەسایەتی شەهید حەقی قارەردا، بە رێز و خۆشەویستیەوە، یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەمەوە کە تێکۆشانی سۆسیالیستی دیموکراسی و ئازادیان بەڕێوە بردووە و لەم رێگەیەدا لەسێدارەدراون، ئەشکەنجە کراون و هەڤاڵە شۆڕشگێرەکانمان لە تورکیا کە لە شەڕەکاندا شەهید بوون، هەروەها هەڤاڵە شۆڕشێرەکانمان کە لە ئێران، باشور و رۆژئاوادا شەهید بوون. بەڵێنەکانمان بۆ ئەو شەهیدانە دووبارە دەکەمەوە. وەک دەزانرێت حەقی قارەر یەکەم شەهیدی ئێمەیە. کاتێک هەڤاڵ حەقی قارەر شەهید بوو، رێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنێکی کرد. رێبەر ئاپۆ وتی ‘ ئێدی شەهیدماندا، خوێنمان رژاوە. ئیدی هەنگاو بەرەو دواوە نانرێت. بە راستی لەو کاتەوە و تاوەکو ئیستا رێبەر ئاپۆ لەبارەی شەهیدانەوە هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد. دیاری کرد کە وابەستەبوون بە شەهیدان چۆنە، چۆن دەتوانین بە شەهیدانەوە وابەستە ببین. شەهیدە سەرەتاییەکانمان تێکۆشانی راستیان دیاری کرد، پێوانەکانیان دیاری کرد. پەکەکە لەسەر ئەم راستییە، لەسەر ئەم پێوانانە تێکۆشان دەکات. پەکەکەمان وەک پارتی شەهیدان پێناسە کرد، لەبەرئەوەی شەهیدێکی زۆردراوە و بەو ئاراستەیە و لەسەر ئەو پێوانەیەی کە شەهیدان دیارییان کردبوو، تێکۆشانی کرد. رێبەر ئاپۆ خۆی وەک وتەبێژی شەهیدان و ئێمەش خۆمان وەک هاوڕێی شەهیدان ناساند. لەسەر ئەم راستیە تێدەکۆشین. پێویستە هەموو کەسێک بەم شێوەیە تێبگات. ئەم بزوتنەوەیە ٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی بەردەوام بەڕێوە دەبات. ئەم بزوتنەوە و گەلە، بە هەزاران شەهیدی داوە. دەتوانم بڵێم تاکە بزوتنەوەیە کە بەم شێوەیە تێدەکۆشێت. رێبەر ئاپۆ کە ئەم بزوتنەوەیەی بنیاتنا، دوو شتی وەک بناغە دیاری کرد. یەکەم قسەکانی دەنیز گەزمیش بوو لەکاتی لەسێدارەدانیدا، کە وتی، ‘ بژی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورک و کورد’. رێبەر ئاپۆ ئەم قسانەی دەنیز گەزمیشی لەکاتی لەسێدارەداندا هەموو کاتێک وەک بناغە وەرگرت و تێکۆشانی لەم چوارچێوەیەدا پەرەپێدا. هەروەها بەو پێیەی حەقی قارەر و کەمال پیر یەکەم هەڤاڵی رێبەر ئاپۆ بوون، بەو پێیەی خەڵکی کوردستان و کورد نەبوون و ئەو کاتەش رێکخستن نەبوو، رێبەر ئاپۆ ئەو هەڤاڵتییەی کردە بناغەی رێکخستن. ئەگەر لەنێو پەکەکە و گەلی کورددا هەستی نەتەوەپەرستی بەرەو پێشەوە نەچووە. هەر لە سەرەتاوە ئەم بزوتنەوەیە کارەکتەری ئینتەرناسیۆنالیستی بەرەو پێشەوە بردووە، ئەگەر بووبێتە هیوای ئازادی و دیموکراسی گەلان، بەوهۆی ئەم راستیەوەیە. رێبەر ئاپۆ لەو مێژوویەوە تاوەکو ئەمڕۆمان، هەموو کاتێک تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی وەک بناغە وەرگرتووە. نەک تەنیا تێکۆشانی هاوبەشی تورک و کورد، بەڵکو، بۆ ئەوەی تێکۆشانی هاوبەشی هەموو گەلان دەستەبەر بکات، تێکۆشانی کردووە. لەسەر ئەم بناغەیە، ئایدۆلۆژییەکەی، فەلسەفەکەی، رێکخستنکردنەکەی، تێکۆشانەکەی، پارادایمی خۆی بەرەو پێشەوە بردووە. ئەمەی لە دۆخی تورکیادا بۆ دیموکراتبوونی تورکیا، خۆسەری کوردستان، بەرەو پێشەوە بردووە. لەسەر ئەم بناغەیە، سۆسیالیستەکانی تورک کە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەڕێوە دەبەن، دیموکراتەکان، رۆشنبیران وڵاتپاریزان و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە لەم دوایینەدا پێکهێنرا تێدەکۆشن. لە هاوپەیمانێتیەکەدا پارتی چەپی سەوزیش جێی خۆی گرتووە. بڕیاریانداوە بەم شێوەیە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن. بۆیەش پێویستە پارتی چەپی سەوز کاروخەباتێکی زۆر گەورە بەڕێوە ببات. دەبێت کورسیەکی زۆری پەرلەمان بەدەست بهێنێت. چونکە ئۆلیگاریشی لە کۆماری تورکیادا پەرەی سەندووە کە لە دەستووری ساڵی ١٩٢٤دا جێگیرکرا و پەرەی پێدرا. هەموو کاتێک کارەکتەری فاشیست سەرکەوتووە. لەم دۆخەشدا ئیدی گەیشتووەتە دۆخێک کە ناتوانێت بەردەوام بێت. هەلێکی زۆر مێژوویی بۆ سۆسیالیستەکان، وڵاتپارێزان، هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی تورکیا رەخساوە. هەلێک بۆ دیموکراتکردنی کۆماری تورکیا رەخساوە. بۆ ئەوەی سوودێکی باش لەم هەلە وەربگیرێت پێویستە پارتی چەپی سەوز خۆی بە باشی رێکبخات، خەباتی هەڵبژاردن بە باشی بەڕێوە ببات و بەشێوەیەکی زۆر بەهێز بچێتە نێو پەرلەمانەوە. ئەگەر بەم شێوەیە کار بکات، دەتوانێت لەم هەلە بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی سوود وەربگرێت.

بەم شێوەیە دەتوانێت چارەسەری بۆ کێشە قوڵەکانی تورکیا بدۆزێتەوە. ئیدی پارتی چەپی سەوز بووەتە پارتێک کە داهاتووی تورکیا دیاری دەکات. ئەمە راستیەکە. هەموو کەسێکیش ئەم راستیە ئاشکرا دەکات. بۆیەش پێویستە پارتی چەپی سەوز ئەم رۆڵەی خۆی بە باشی جێبەجێ بکات. دەبێت تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە ببات. شەهیدێکی زۆر دراوە، باجێکی زۆر دراوە، ئێش و ئازارێکی زۆر بینراوە. بۆیەش هەڵسوکەوت کردن بەگوێرەی هێڵی شەهیدان زۆر گرنگە. ئەمە بناغە و پێوانەی هاوڕێیەتی ئێمەیە. هەروەها دیالەکتیکی پێشکەوتنی بزوتنەوەکەمانە. ئامانجی هەموومان ئەوەیە کە ببینە شایەنی شەهیدان و ئامانجەکانیان، هیواکانیان و خەیاڵەکانیان بکەینە راستی. مانگی ئایار بۆ ئێمە مانگێکی زۆر پیرۆزە. بەم هۆیەشەوە پێویستە لەم مانگەدا لە هەموو کاتێک زیاتر لێپرسینەوە لە خۆمان بکەین، هەڵە و کەموکورتەیەکانمان راست بکەینەوە. راستی و دەستکەوتەکانمان زیاتر گەورەتر بکەین.

لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە

وەک دەزانن، لە هەرێمێکی زۆر گرنگی وڵاتەکەماندا، بومەلەرزەیەکی گەورە روویدا. لەم رووداوەدا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، بە سەدان هەزار هاوڵاتیەکانمانیان رووبەرووی مەرگ کردەوە. ئێمە ئەم دۆخەمان هەڵسەنگاند و بڕیارێکماندا. بڕیاری بێچالاکیمان راگەیاند. ئەمە بە تەواوی بڕیارێکی، مرۆیی، ئەخلاقی و ویژدانییە. بۆچی بڕیارێکی بەم شێوەیەماندا؟ لەبەرئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە سەد هەزاران هاوڵاتیان لەو جێگەیانەی کە بومەلەرزە روویدابوو، رووبەرووی مەرگ کردەوە. نەماندەتوانی خۆمان بێدەنگ بکەین. لەبەرئەوەی بزوتنەوەیەکی جەماوەرین. بزوتنەوەیەکی مرۆیی، ئەخلاقی و ویژدانین ئێمە. قبوڵ ناکرێت ئەم مرۆڤانە بەم شێوەیە رووبەرووی مەرگ بکرێنەوە. پێویست بوو گەل لەم دۆخە رزگار بکرێت. پێویست بوو رێگری لە مردن بکرێت. پێویست بۆ ئەو وێرانەیە پاک بکرێتەوە. پێویستە بوو هەموو وزەکە بۆ ئەم مەبەستە بەکار بهێندرێت. راست نییە بە شتی دیکەوە سەرقاڵ بین. ئێمە بەم هۆیەوە بوو کە بڕیاری بێچالاکیمان راگەیاند. جگە لەوەش هۆکارێکی دیکەش هەیە. کاتێک لە ئەنقەرە بۆ خەبات روومان لە کوردستان کرد، ئەو جێگایانەی کە یەکەم جار کارمان تێیدا کرد، دیلۆک، سەمسور و مەرەش بوون. لەوێ رەنجمان کێشاوە. لەوێ هەندێک ئەنجاممان بەدەست هێناوە. دەوڵەتی تورک هەوڵی دەدا ئەو رەنجە لەناو ببات. دەیویست ئەو هەرێمە لە کورد پاک بکاتەوە. من خۆشم لەو هەرێمە خەباتم کردووە. ئەو هەرێمە و گەلی ئەوێ لە نزیکەوە دەناسم. بەشێکی زۆریان رەنجدەرن. کورد و عەلەویەکانی ئەوێ رەنجدەرن. بۆیەش پێویست بوو خاوەنداری لە گەلی ئەو هەرێمە بکرێت. بەم هۆکارەوە ئەو بڕیارەماندا. دواتر هەڵبژاردن بوو بە رۆژەڤ. کاتێک هەڵبژاردن بووبە رۆژەڤ ئیدی هەموو گەلانی تورکیا بە ئاکەپە و مەهەپەیان وت، ئیدی بوەستە. داوای گۆڕانکاریان کرد. بەڵام ئاکەپە و مەهەپە گوێکانیان لەبەرامبەر داواکاری گۆڕانکاری داخستووە. بگرە بە هەوڵە تێکدەرییەکانیان ویستیان داواکاری بۆ گۆڕانکاری بشێوێنن و بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. هەموو کەسێک باسی هەوڵە تێکدەرەکانی دەکرد.

دەیانویست بەم شێوەیە رێگری لە پێویستی گۆڕانکاری لە تورکیا بکەن، ئێمە ئەم دۆخەمان هەڵسەنگاند و بڕیاری بێچالاکیمان درێژکردنەوە تاوەکو دوای ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی دەبێتەوە، بۆ ئەوەی نەبینە لایەنێک کە گورز لە هەوڵەکانی گۆڕانکاری نەدرێت. بەم هۆکارانەوە بوو کە بڕیاری بێچالاکیمان درێژ کردەوە. پێویستە بە شێوەیەکی راست لەمە تێبگەن. ئێمە لەم رووەوە ئەرکی خۆمان جێبەجێ کرد. فیداکاریەکی گەورەمان کرد. بڕوامان وایە هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندیان بەم پرسەوە هەیە، ئەمە دەزانن و بەرز هەڵیدەسەنگێنن. بەڵام ئێمە کە ئەم بڕیارەماندا و لە شارەکانی هیچ چالاکیەکمان ئەنجام نەدا، دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە هێرشەکانیدا و هێرشەکانی بەرفراوان کرد. ئەمەی هەم لە تورکیا و هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هەم لە باشور و رۆژئاوا ئەنجامدا، هەروەها ئەو کەسانەشی راپێچی زیندانەکان کرد و دەستگیرکرد کە سیاسەتی دیموکراتی بەڕێوە دەبەن. ئەشکەنجەی لە زیندانەکان توندتر کرد. ئەگەر دەوڵەتی تورک، لەگەڵ ئەوەی ئێمە بێچالاکیمان راگەیاندووە، هێرشی کۆمەڵکوژی زیاتر کردووە، هۆکارەکەی بێهەڵوێستی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپایە. سوودی لەمە وەرگرت و هێرشەکانی فراوان کرد. تاوەکو ئێستاش بەردەوامی پێدەدات. بێگۆمان ئەم دۆخە، ئێمە، گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەخاتە دۆخێکی سەختەوە. لەگەڵ هەموو سەختیەکان، ئێمە بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین. بەردەوامی بە ئەم فیداکارییە دەدەین. بڕوامان وایە کە ئەم راستیە تێدەگەیەندرێت. ئەگەر ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، هاوکاری دەوڵەتی تورکیان نەکردایە، نەیدەتوانی بەردەوامی بە هێرشی فاشیستی، داگیرکەری و قڕکردن بدات. لە جیهاندا پشت بە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا دەبەستێت و وەک منداڵێکی لاسار بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. کەس هیچ ناڵێت. بۆیەش بە شێوەیەک دەبنە هاوبەشی هێرشەکان. دەبنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردنی دەولەتی تورک. بانگەوازیم ئەوەیە کە دەست لەم سیاسەتە هەڵبگرن. پێویستە نەبنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد.

لەبارەی ئەو هێرشانەی کە بەرلە هەڵبژاردن دەکرێن

دەسەڵاتی، فاشیست، داگیرکەر و قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە، هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەوەی بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات، دۆخەکە ئاڵۆز دەکات، هەوڵی جەمسەرگیری نێو کۆمەڵگا دەدات، کۆمەڵگا دابەش و پارچە دەکات. دەیەوێت کۆمەڵگا بکاتە دوژمنی یەکدی. دەیەوێت لەسەر ئەم کردەوانەی بەردەوامی بە هەبوون و دەسەڵاتەکەی بدات. هەموو هەوڵەکانی لەو چوارچێوەیەدایە کە چۆن بتوانێت دۆخێکی نائاسایی دروست بکات، پێشکەوتنێک لە بەرژەوەندی خۆیدا دروست بکات، هەبوون و دەسەڵاتەکەی لەسەر ئەم بناغەیە بپارێزێت. هەمیشە هەوڵی ئەم شتە دەدات. لەبەرئەوەی ئێدی خۆشیان دەزانن کە ناتوانن بەردەوامی بە هەبوون و دەسەڵاتەکەیان بدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی هەبوون و بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەیان دەدەن. دەیانەوێت بەردەوامی بە کردەوەکانیان بدەن. بۆیەش گەل برسێتی دەچێشێت، تووشی کێشەی هەژاری بووە، کێشەی ئازادی و دیموکراسی هەیە. سروشت تێکدەچێت، کێشەی ژن، کێشەی کۆمەڵگا هەیە. بەڵام ئەم کێشانە بۆ ئەوان هیچ واتایەک ناگەیەنێت. هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە کە چۆن بتوانن، دەستکەوتەکان و دەسەڵاتەکەیان بپارێزن. بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن کە چۆن بمێننەوە. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورکیان کردووەتە دەوڵەتی مافیا. بووەتە دەوڵەتی چەتەکان. لەم نێوەندەدا نە یاسا، نە دەستوور، نە ماف و هیچ شتێک نەماوە. هەموو شتێکیان پێشێل کردووە. بەم شێوەیە تورکیایان خستووەتە نێو زۆنگاوێکی گەورەوە. وێرانکاریەکی زۆریان ئەنجامداوە. چونکە ئەم دۆخە لە عەقڵیەتیانەوە سەرچاوە دەگرێت. هەموو ئەو کەسانە بە دوژمنی تورکیا و دوژمنی دیموکراسی لەقەڵەم دەدەن کە لەگەڵ ئەوان نین و خزمەتی ئەوان ناکەن. مۆری تیرۆریستیان لێدەدەن، بە ناپاک و خائین بەناویان دەکەن. دەڵێن ئەو کەسانە دەیانەوێت تورکیا دابەش بکەن و لەژێر ئەم قسانە، خراپەکاری، وێرانکاری خۆیان پەردەپۆش دەکەن و دەشارنەوە. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن کەس لە راستییەکان تێنەگات، بە واتایەکی دیکە گاڵتە بەم خەڵک دەکەن. پێیان وایە دەتوانن پەردەپۆشی بکەن و هەمووان فریو بدەن، پێیوان وایە بەم شێوەیە دەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. بۆیەش هەر کەسێک لە خۆیان نەبێت و لە خزمەتی ئەواندا نەبێت، وەک تیرۆریست لە قەڵەمی دەدەن. وەل تیرۆریست و خائین بەناوی دەکەن. بە خزمەتکردن بە پەکەکە تاوانباریان دەکەن. بە فروشتنی وڵات تاوانباریان دەکەن. لەبەرئەوەی ئەوانەی عەقڵییەتی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەریان هەیە دەتوانن بە ئاسانی کورد و پەکەکە تاوانبار بکەن.

بەم شێوەیە وادەزانن، هەبوونیان، دەسەڵاتیان و دەستکەوتەکان دەپارێزن. بەڵام ئیدی کۆتایی بەمەش هاتووە. لەوانەیە تاوەکو ئێستا بەم شێوەیە سوودیان بینیبێت، بەڵام ئیدی ئەم جۆرە تاوانبارکردنە و فشارەکان پێچەوانە دەبنەوە. هەوڵیاندا هەدەپە دابخەن، بەلام نەیانتوانی. لە کاتێکدا کە چەند رۆژێک بۆ هەڵبژاردنەکان ماوە، وەک هەموو کەس دەزانێت، دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد. وادیارە بەردەوامی پێدەدەن. بەم شێوەیە دەستیان بە سیاسەتێکی زۆر قێزەون کردووە. لەبەرئەوەی سۆسیالیستەکانی تورکیا، دیموکرات و ئازادیخوازان هاوپەیمانێتیەکان پێکهێناوە. هاوپەیمانی رەنج و ئازادیان پێک هێناوە. لەسەر ئەم بناغەیە لە رێگەی پارتی چەپی سەوز بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن. دەیانەوێت رێگری لەم پێشکەوتنە بکەن. هەبوون و دەسەڵاتیان بەم شێوەیە بەردەوامی پێبدەن. بەم هۆیەوەیە کە دەستیان بە ئۆپراسیۆنەکە کردووە. ئەم ئۆپراسیۆنە دەستوەردانێکی ئاشکرایە لە سندوقەکانی دەنگدان و هەڵبژاردن. پێویستە بەم شێوەیە هەڵبسەنگێندرێت. بەم بۆنەیەوە داوای لە هەموو کەسێک دەکەم بە شێوەیەکی بەهێز لە سندوقەکانی دەنگداندا وڵامیان بدەنەوە. پێویستە عەقڵیەتی ئاکەپە و مەهەپە لە سندوقەکاندا کۆتایی پێبهێندرێت. پێویستە ئەم عەقڵییەتە کە بووەتە بەڵای سەری گەلان ببینرێت.

ئامانجیان لەم ئۆپراسیۆنانە ئەوەیە کە هەلی ساختەکاری زیارت بخوڵقێنن. لەبەرئەوەی هەموو کەسێک باسی دەکات. دەڵێن هەوڵی ساختەکاری دەدەن. بەم ئۆپراسیۆنانە دەیانەوێت فێڵ و تەڵەکەبازی و ساختەکاری ئەنجام بدەن. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک تاوەکو دوایی خاوەنداری لە دەنگەکانیان لە سندوقەکاندا بکەن. بەم ئۆپراسیۆنانە دەیانەوێت، پارتی چەپی سەوز، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، هێزەکانی دیموکراسی، گەلەکەمان، گەلان، رەنجدەران، عەلەوییەکان، ژنان، گەنجان و هەموو کەسێک بترسێنن و تەسفیە بکەن. دەزانم بەم ئۆپراسیۆنانە ناتوانن کەس بترسێنن و بگەنە ئامانجیان. نابێت هیچ کەسێکیش هەنگاو بەرەو دواوە بنێت. بە پێچەوانەوە دەبێت زیاتر کار بکرێت، دەبێت بە کاروخەباتی فراوان حساب لە ئاکەپە و مەهەپە بپرسن. ئەو تێکۆشانەی کە تاوەکو ئێستا بەڕێوەبراوە، پێویستە فراوانتر وگەورەتر بکرێت و بە شێوەیەکی بوێرانەتر بەڕێوە ببرێت و زیاتر بە بڕیارەوە کار بکرێت. پێویستە گەلان تورکیا جەژنی دیموکراسی و ئازادی بگێڕن.

لەبارەی گەنجانەوە

ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست، خاوەن عەقڵیەتێکی قڕکەرە. لەبەرئەوە لە دەرەوەی خۆی هەموو کەسێک بە دوژمن دەبینێت. ئەمەش ناشارێتەوە. هەموو کەسێک ئەمە دەزانێت. کردەوەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە مێژوودا هاوشێوەی کردەوەکانی هیتلەرە. هیتلەر لەسەر دوژمنایەتیکردنی سۆسیالیست و یەهۆدیەکان هاتە سەر دەسەڵات. دەسەڵات و هەبوونی لەسەر ئەم بنەمایە دروست کرد و لەسەر ئەم سیاسەتە بەڕێوەبرد. لەگەڵ ئەوەشدا شەڕیشی بە شێوەیەکی بێسنور بەڕێوەبرد. بانگەشەشی بۆ ئەوە کرد. رایگەیاند کە بەم شێوەیە ئەڵمانەکان لە هەموو جیهان دەبنە دەسەڵاتدار و هیچ هێزێک ناتوانیت رێگری لێبکات. بەم شێوەیە نەتەوەپەرستی شۆڤێنی، فاشیزمی لە بەرزترین ئاستدا قوڵکردەوە. کۆمەڵگای ژەهراوی کرد، بۆ ئامانجەکانی بەکارهێنا. بەڵام بەشێک لە کۆمەڵگا متمانەی پێکرد و بەشەکەی دیکە لەدژی وەستایەوە. هیتلەر بەم کردەوانەی جیهانی هەژاند. بەڵام لە کۆتاییدا بە تەنیا مایەوە و ناچار بوو کە خۆی بکوژێت. ئەگەر سەرنج بدەن، ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست، دەسەڵاتی قڕکەری خۆی هاوشێوەی هیتلەر بەڕێوە دەبات.

دوژمنایەتی کورد، عەلەوی، سۆسیالیستەکان دەکات و کۆمەڵگا ژەهراوی دەکات. نەتەوەپەرستی، شۆڤێنیزم زەق دەکاتەوە. بەم شێوەیە دەیەوێت بەردەوامی بە هەبوونی خۆی بدات. بەم شێوەیە تەکنیکی شەڕ گەورە دەکات. تا ئەو رادەیەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا پشت بەوە دەبەستێت. بەم شێوەیە کۆمەڵگای تورکیا بۆ ئامانجەکانی بەکار دەهێنێت. بەم شێوەیە لە لیبیاوە بگرە تاوەکو ئازەربایجان، لە سوریاوە تاوەکو عێراق، دەستوەردان لە وڵاتاندا دەکات. وادەزانێت بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست دەهێنێت. بەڵام لەم دۆخەدا گەیشتووەتە بنبەست، دواکەوتووە، رووبەرووی شکست بووەتەوە. بە دەستی خۆی ئامادەکاری بۆ لەناوبردنی خۆی دەکات.

بێگۆمان ئەم دۆخە هەر لە خۆیەوە روینەداوە. تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبراوە، باجێکی زۆر دراوە، ئێش و ئازارێکی زۆر بینراوە. بەو هۆیەوە ئەم ئەنجامە بەدەست هاتووە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دوژمنی کۆمەڵگا، بە کۆمەڵگابوون، سروشت، ژیان، کورد، عەلەوی، رەنجدەر، سۆسیالیست، گەلان، دیموکراس و ئازادییە. بۆیەش دوژمنی گەنجانیشە. لەبەرئەوەی گەنج داهاتووی کۆمەڵگایە. ئاکەپە و مەهەپەش دوژمن کۆمەڵگا و بە کۆمەڵگابوونن.

لەدژی داهاتووی کۆمەڵگایە. واتە لەدژی داهتووی گەنجانە. هەندێک سیاسەتیان هەیە دژی گەنجان بەڕێوەی دەبەن، واتە دەیانەوێت گەنجان بێئیرادە بکەن. رێگە لە رێکخستنبوونیان دەگرن. بە تەواوی دەیانەوێت تەسفیەیان بکەن. دەیانەوێت لە سیاسەت دووریان بخەنەوە. بەڵام گەنجانی کورد لەگەڵ گەورەبوونی تێکۆشانی پەکەکە، لە دەسەڵات و سیستم بە تەواوی دابڕان. لەنێو گەنجانی تورکیاشدا دابڕانێکی بەو شێوەیە هەیە و فراوان دەبێت. گەنجان لەگەڵ ئەوەی سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەبرێت، بەڵام دووبارە لەسەر پێی خۆیان دەمێننەوە. دەبینرێت کە تێکۆشانێکی گەورە لەبەرامبەر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوە دەبەن. کارەکتەری گەنجێتی دیارە. پڕە لە وزە و پڕە گەڕان. بە ئاسانی بەوەی هەیە رازی نابێت. جۆش و خڕۆشی هەیە. هەموو کاتێک بەدوای ئازادی و دیموکراسیدا دەگەڕێت. لەبەرئەوەشە کە سیاسەتی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە لە بەرامبەر گەنجەکان پووچەڵ بووەتەوە. گەنجەکان سەرلەنوێ لەسەر بناغەی راستی و ئامانجەکانیان هەستاونەتە سەرپێ و تێدەکۆشن. هەڵبژاردنیش گۆڕەپانێکی تێکۆشانە. گەنجان و لەگەڵ ئەواندا، ژنان، عەلەویەکان و رەنجدەران ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری دەکەن. ئەمەش بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا دەبینرێت.

زۆر بە ئاشکرایی جۆش و خڕۆش و هەڵوێستی گەنجانمان لە نەورۆزدا بینی. پێویستە گەنجان ئەم جۆش و خڕۆش و هەڵوێستە لە قۆناغی هەڵبژاردنەکانیشدا دەرببڕن. وەک ئەوەی گەنجەکانیشمان ئەمە دەزانن. رێبەر ئاپۆ دەڵێت، ” ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجیش سەردەکەوین.” بانگەوازیم بۆ گەنجان ئەوەیە کە ئەو رێنماییانەی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەهێز جێبەجێ بکەن.

لەبارەی ژنانەوە

ئاکەپە و مەهەپە خۆیان وەک لایەنێکی خۆماڵی و نەتەوەیی پێناسە دەکەن. بەڵام ئاکەپە لە ئەنجامی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە سەریهەڵدا. لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵێک بە ئەردۆغان درا. بەم هۆیەوە ئەردۆغان هەڵوێستێکی لەدژی ئەربەکان پەرە پێدا. ئاکەپە لەسەر ئەم بناغەیە هاتە سەر دەسەڵات. لەبەرئەوە باسکردنی وەک لایەنێکی خۆماڵی و نەتەوەیی، درۆ و هەڵخەڵەتاندێکی گەورەوە. ئاکەپە بە بەردەوامی کاری لەسەر دەروونی قوربانیکردن کردووە. باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیای کرد. باسی دیموکراسی و ئازادی کرد. هەرچەندە بە قسە و بە بانگەشە خۆی زۆر مرۆڤانە پیشان دەدات، بەڵام بەشێکی لە کۆمەڵگای هەڵخەڵەتاند. بەڵام دوای ٢٠ ساڵ ئەمڕۆ تاوەکو قوڕگی کەتووەتە نێو پیسی و ژەنگدا. هیچ روویەکی پاکی نەماوە. ئیدی هەموو کەسێک لە راستی ئاکەپە تێگەیشتووە. هەموو کەسێک دەزانێت کە هەرچییەک دەڵێت، بە پێچەوانەوە دەکات. لەبەرئەوە ئیدی ناتوانیت هیچ کەسێک هەڵخەڵەتێنێت. تاوەکو ئێستا لەوانەیە هەڵیخەڵەتاندبێت. بەم شێوەیە تاڵانکاری ئەنجامدا. هەموو بێئەخلاقیەکی بەڕێوە برد. هەموو جۆرە رانتێکی بەڕێوە برد. گەندەڵێ بەرەو پێشەوە برد. لە تورکیا وێرانکاریەکی زۆری دروست کرد. گەلی رووبەرووی برسییەتی و نەهامەتی کردەوە. شتێکی کرد کە گەل پێویستی بە نانێک و پیازێکی وشک بێت.

ژنان یەکەم جار لەم راستییەی ئاکەپە تێگەیشتن. ئیدی ژنان هۆشیارن. سروشتی ژنان، هەستەکانیان، کارەکتەریان، بەر لە هەموو کەسێک لە راستی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە تێگەیشت. بۆیەش بەر لە هەموو کەسێک ژنان دەستیان بە تێکۆشان لەدژی ئەم دەسەڵاتە کرد. تێکۆشانی ژنان وای کرد کۆمەڵگا زیاتر راستی ئاکەپە بزانێت. ئەمەش ئاشکرای کرد کە ژنان پێشەنگی گۆڕانکاری نێو کۆمەڵگایە. تێکۆشانێک بە پێشەنگایەتی ژنان کۆتایی بە دەسەڵاتی قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنێت. جیهان و سروشتی ژنان زیاتر راستە. زیاتر خوازیاری، دیموکراسی، ئازادی و یەکسانییە. خاوەنی ئەمەیە. بەڵام دەسەڵاتی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە، لە هەموو ئەم نرخانە دوورە و دژایەتی دەکات. لەبەرئەوە ئاکەپە کە پێشتر پشتگیری خۆی زیاتر لە ژنان بەدەست دەهێنا، لە ئێستادا لە پشتگیریەکە بێبەش بووە. چونکە ژنان بێبەش کراون. لە هەموو کەسێک زیاتر دەچەوسانەوە. ئەردۆغان کەمیک ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستێکی بەو شێوەیەی کەمێک پیشاندا، لەبەرئەوە کەمێک ژنان پشتگیریان کرد. بەڵام لە کۆتاییدا بینی ئەم دەسەڵاتە، ژن دەشکێنێت، دوژمانیەتی ژنان دەکات و بۆیەش کۆتایی بە پشتگیریەکە هات. دەسەڵاتی ئاکەپە کە پێشتر بە پشتگیری ژنان بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆی دەدا، لەبەرئەوەی لە ئێستادا ژنان پشتگیری ناکەن، ناتوانێت بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات. هیچ هێزێک ئەگەر پشتگیری ژنان لەدەست بدات سەرکەوتوو نابێت. ئیدی پارتی چەپی سەوز و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێویستە کۆڵان بە کۆڵان، ماڵ بە ماڵ، گوند بە گوند بگەڕێن هەم خۆیان رێکبخەن و هەم تێکۆشانی هەڵبژاردن بەڕێوەببەن تاوەکو ئەنجام بەدەست دەهێنن. ئەوانەی کۆڵان بە کۆڵان، ماڵ بە ماڵ، گوند بە گوند دەگەڕێن، هەم حەقن و هەم قوربانیان داوە. هیچ کەسێک بە ئەندازەی کورد، عەلەوی، ژنان، رەنجدەران و ئەوانەی لە تورکیا کۆمەڵکوژراون، نەبووتە قوربانی. بۆیە پێویستە دڵ و مێشکی خۆیان بۆ سەرکەوتن بەکار بهێنن. ئەمە مافی سروشتی ئەوانە. پارتی چەپی بەم هۆیەوە، پێویستە ئەو کارەی کە دەیکات بە تێرکەر نەبینێت. پێویستە زیاتر کار بۆ خۆگەیاندن بە مرۆڤەکان، دروستکردنی کاریگەری، رێکخستن بکات. ئەم بناغەیە پێویستە بە بەهێزی بچێتە پەرلەمان. ئەرک و بەرپرسیاری مێژوویی خۆی بەم شێوەیە جێبەجێ بکات. لەبەرئەوەی ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە. ئەم هەڵبژاردنە داهاتووی کورد، عەلەوی، ژنان، رەنجدەران، گەنجا و هەموو گەلان دیاری دەکات. یان فاشیزم لە تورکیا خۆی دامەزراوەیی دەکات، یان هەنگاو بەرەو کۆماری دیموکراتی دەنرێت. هەڵبژاردنێکی بەم شێوەیەیە. سۆسیالیستەکان، هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی، کورد، عەلەوی، ژنان، کرێکاران و گەلان، کە هەوڵی گەورەیان بۆ گەشەپێدانی کۆمار بە ئاراستەی دیموکراتیزەکردن داوە، شەهیدی گەورەیان بەخشی و ئازاری زۆریان چەشت، پێویستە پێکەوە تاجی ئەم خەباتە بخەنە سەر. ئەمەیان لێ داوا دەکرێت. جگە لەوە نابێت هیچ شتێکی دیکە قبوڵ بکرێت، پێویستە هیچ شتێکی دیکە جگە لەمە بە شایەنی خۆیان نەزانن. بۆیە نابێت بە کەم و شتی بچوک و سادە رازی ببن.

هیچ شتێک ئاسان نییە. پێم وایە هەموو کەسێکیش لە ژیانیدا ئەم ئەنجامەی بەدەست هێناوە. لەسەر ئەم بنەمایە، هەموو کەسێک دەبێت کار بکات، بە کەم ڕازی نەبێت و هەموو هێزی خۆی بخاتە سەریەک بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین ئەنجام. ئەگەر ئەم کارە بکەن، دەتوانم بە ئاسانی بڵێم کە، کۆتایی بە دەسەڵاتی فاشێستی ئاکەپە مەهەپە دەهێنرێت و هەنگاوی جددی بۆ دیموکراسیکردنی تورکیا دەنرێت. ئیدی ئاکەپە و مەهەپە هیچ شتێکیان نییە کە پێشکەش کۆمەڵگا، ژنان، کورد، عەلەوی، رەنجدەران و گەلان بدات: کۆتایی پێهاتووە.

کاری ئێمە شکستپێهێنانی ئەمانەیە. بۆ ئەوەی چاوەڕوانی هەمووان بەدی بهێنرێت. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیم بۆ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، پارتی چەپی سەوز، گەلی کورد، عەلەویەکان، ژنان، گەنجان، رەنجدەران و هەموو ئەو کەسانەی لە تورکیا لەدژی فاشیزم دەوەستنەوە ئەوەیە کە بە باشی لەم هەلە مێژووییە کەڵ وەربگرن.

هاوبەشی :