ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراكسیۆنی پەدەكە لە پەڕڵەمانی عێراق میدیاكانی حیزبەكەی خۆی بەدرۆدەخاتەوە
وتەبێژی فراكسیۆنی پەدەكە لە پەرلەمانی عێراق، هەواڵەكانی میدیاكانی پەدەكە لەسەر سوتاندنی مزگەوتی رەحمان لەلایەن ئێزیدیەكانەوە لە شنگال بە درۆدەخاتەوە.
دوای چەند كاتژمێرێك لە هەواڵی پەدەكە بۆ تۆمەتباركردنی ئێزیدییەكان بە هێرشكردنە سەر مزگەوتی ڕەحمان، هاوڵاتیانی شەنگال هەواڵەكەیان بە درۆخستەوە.
ڤیان دەخیل وتیشی مزگهوتی ڕهحمان بارهگای سهرهكی داعش بوو، ژمارەیەکی زۆر ئێزیدی تێدا لەسێدارە درا و یادەوەری ناخۆشمان لەگەڵی هەیە.
ڕۆژنامەنوس شڤان هەركی ڕایگەیاند كە ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە هی ساڵی ٢٠١٦یە و ئەوكات داعش مزگەوتەكەی سوتاندووە.