بزوتنەوەی تاڵیبان ئاڵاكەی لەسەر دەروازەی سنوری پاكستان دەشەكێتەوە

419
0
هاوبەشی :

هەواڵە جیهانیەكان وا ڕادەگەیەنن ، تاڵیبانی ئەفغانستان  بانگەشەی ئەوە دەکەن ئێستا خاڵێکی سنووریی ( دەروازەی سنوری ) گرنگی نێوان ئەفغانستان و پاکستان لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە

ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، نیشانی دەدات، کە ئاڵای سپی بزوتنەوی تاڵیبان لەسەر پەڕینەوەی سپین بولداکی نزیك شاری قەندەهار دەشەكێتەوە.

بەرپرسانی ئەفغانستان ئەو هەواڵە ڕەتدەكەنەوە كە خاڵی پەڕینەوەی نێوان ئەفغانستان و پاكستان لە لایەن تاڵیبانەوە كۆنتڕۆڵ كرا بێت، هەرچەندە ئەو چەند وێنەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، ئەوە نیشان ئەدەن ئەو چەکدارانە لەگەڵ پاسەوانی سنووری پاکستان قسە دەکەن

بی بی سی ئەو هەواڵەی پشت ڕاست كردۆتەوە كە تاڵیبان بەبێ بەرگری کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکانی دەست بەسەرا گرتون .

لەم چەند هەفتەیەی دواییدا، چەکدارانی تاڵیبان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا پێشکەوتنی خێرایان بە دەستەوە گرت و زنجیرەیەك خاڵی سنورییان لە سەرسنوورەکانی لەژێر دەستی هێزەکانی ئەفغانستانیان دەرهێناوە و دەستیان بەسەرا گرتوە، لەوانە  خاڵی پەڕینەوە ( دەروازەی سنوری ) لەگەڵ ئێران، تاجیکستان و پاكستان

هاوبەشی :