ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان وڵامی پرسیاریەکانی ئاژانسەکەمانید ایەوە.

ماوەیەکی کەم بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ماوە کە لە لایەن زۆر کەسەوە وەک هەڵبژاردنێکی چارەنوسساز پێناسە دەکرێت. لەباتە هەڵبژاردنی دوایی و نزیکایەتی رژێمی ئاکەپە لەبەرامبەر کورد هەڵسەنگاندنتان چییە؟

ئەو سیاسەتانەی کە ڕژێمی ئاکەپە لە دوایین هەڵبژاردنەکانەوە تاوەکو ئێستا پەیڕەوی دەکات، لەسەر بنەمای ‘پلانی شکست’ی ساڵی ٢٠١٦ دامەزراون. واتە وەک دەرئەنجامی پراکتیکی کە پلانەکەی دامەزراند، لە مانگەکانی هاوینی ٢٠١٥ تا ئێستا هەمان سیاسەت بەڕێوە دەبەن. بۆیە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن بە شێوەیەکی سەرەکی پلانیان دانا بۆ پاراستنی رژێم و درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆیان لە پێناو گەیشتن بە پلانی شکست بەرامبەر گەلی کورد. بە پلانی شکست، ئامانجی ئەوە بوو کورد بێ پێشەنگ بکات و دەزگاکانی بڵاوە پێ بکات و هەموو دەستکەوتەکانی لەناو ببات و لاوازی بکات و نەهێڵێت ببێتە ئیرادەیەکی سیاسی. لەبەر ئەوەیە کە هەشت ساڵە بە پلەی یەکەم لە ئیمرالی و رووی سەربازی و لە بواری سیاسی-کۆمەڵایەتیدا پەنای بۆ هەموو میتۆدێک بردووە. بە کورتی بە کورمانجی، ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگنەکۆن، هەموو هەوڵێکیان بۆ سەرکوتکردن و گرتن و شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان داوە. بەهۆی ئەوەوە یاسا و مافی مرۆڤیان پێشێل کر. وایکرد باری نائاسایی لە کوردستان بەردەوام بێت. لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا هیچ بارودۆخێکی ئاسایی لە کوردستان نەبووە. یاسای سەربازی سەپێنرا و باری نائاسایی ڕانەگەیەندراو جێبەجێ کرا.

بۆ دروستکردنی پشتیوانی بۆ کردەوەکانی، بابەتەکەی گەورە کرد و وتی: “کێشەی هەبوون و نەبوونی تورکیا هەیە” و لەسەر ئەو بنەمایە شەڕێکی گشتی لەدژی کورد و ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی و هەموو لایەنەکانیان راگەیاند. بەم کردەوانەی تاوانی لەدژی یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەیی ئەنجامدا. بۆیە ئەو یاسایانەی پەیڕەو نەکرد. ئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد و تەسلیمبوون و شکاندنی هیوای گەلی کوردە و لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردە. لەسەر ئەم بنەمایە دەیانویست سیاسەتێکی نوێی قڕکردنی ئەنجام بدەن، کە لە تورکیادا بە “سیستەمی سەرۆکایەتی بە شێوازی تورکی” ناودەبرێت، کە لە بنەڕەتدا دیکتاتۆرییەکی فاشیستییە و دەیانەوێت هەمیشەیی بکەن.

دەتوانن سەربکەون؟

بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵەکانیان و پشتگیری گلادیۆی ناتۆ، هاوکاری هێزە جوربەجۆرەکانی دەرەوە و پشتگیری خیانەتکارانی کورد، نەیتوانی سەربکەویت. ئەگەر بیتوانییا تەڤگەری ئازادی کورد لەناوببات، زیادکردنی ئەشکەنجەی دەرونی سەر رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی، چەوساندنەوەی کۆمەڵگا و دیلگرتنی کۆمەڵگای دەکردە پلانێک. بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر گەریلا تێکشکاوە، لە هەموو لایەنەکەوە نەتوانی بگاتە ئامانجەکەی. بەرخۆدانی گەریلا بۆ هەموو لایەنە دیموکراتەکانی کورد و تورک لە تورکیا بووە هێز و رۆح و پاڵپشتیەکی بەهێزی دروست کرد. لەسەر ئەم بناغەیە، لەسەر هێڵی رێبەرتی پرۆسەیەکی بەرخۆدانی گەورە بەڕێوە چوو. پرۆسەیەک کە دەتوانین پێی بڵێین، ” بەرخۆدانی گشتی لەدژی شەڕی گشتی’. بێگۆمان باجدراوە، ئاسان نەبوو، بەڵام گەلان توانییان ئەم پلانە قڕکەرە فاشیستە تێکبدەن و ئەنجام بەدەست بهێنن.

لەلایەکی دیکەوە کاتێک گوێ لە بەڕێوەبەری ئاکەپە دەگریت، دەڵێن سەردەکەوین…

بێگومان ئاکەپەش دەڵێت سەرکەوتووە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. ئەوان دەیانویست گەریلا بە تەواوی لەناوببەن؛ هەروەها ئامانجی لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی هەبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەیانویست زاپ بگرن و گەریلاکانی لەوێ لەناوببەن. لەو کاتەوە شەڕێکی توندی تەکنەلۆژی دەستی پێکردووە. چەکی قەدەغەکراویان بەکارهێنا. پاڵپشتی لە هێڵی هاوکاری کوردی لە باشوور وەرگرتووە. بەڵام نەیتوانی گەریلاکان لەوێ دەربکات، نەیتوانی دەست بەسەر ئەوێدا بگریت. گرنگترین و ستراتیژیترین شوێن لە زاپ کە بەتەواوی زاڵە بەسەر دۆڵی زاپ، گردی جودی و دەوروبەریەتی. گردی جودی دڵی زاپە. نەیانتوانی گردەکانی شەهید چەکدار، شەهید یونس، شەهید لەشکر، گردی ئامێدی، گردی شەهید پیردۆغان، گردی بەهار و ئەوانەی دیکە بگرێت. زۆر هەوڵیدا بەدەستی بهێنێت، بەڵام لە کۆتاییدا ناچار بوو بگەڕێتەوە. بە پێچەوانەوە زیانێکی زۆریان بەر دەکەوت. ئەگەر لەم شوێنانەدا دەسەڵات نەبێت، ناتوانیت بڵێیت “لە زاپدا گەیشتم بە ئەنجام.” لە هەمان هەرێمی، نەک هەر ئەو شوێنە، لە هێڵی سیدا و چەمچۆ زۆر خاڵی بەرخۆدانی جیاواز هەیە کە نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت.

هەروەها سلێمان سۆیلو بە پشتبەستن بە تێگەیشتنی تاکتیکیمان بۆ سەردەمەکە لە ڕووی ژمارەی گەریلاکانی باکوری کوردستانەوە، چیرۆکی سەرکەوتن بۆ خۆی دروست دەکات، کۆمەڵگای تورکیا فریو دەدات. ئێمە بە پێی پرۆسەکە چەمکێکی سیاسی- تاکتیکیمان هەیە. ئەوان نیشان دەدەن کە هیچ چارەسەرێک لە دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانیان نییە کە زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە. ئەمەش ڕاست نییە. بە کردارە تاکتیکییەکانمان ئاشكرا بوو کە تاوەکو ئاستێک ئەنجاممان بەدەستهێناوە. لەم ڕووەوە پەرەپێدانی شێوازی دروستی جموجووڵ دیارە ئەنجامێکی بەهێزتری لێدەکەوێتەوە.

ڕاستییەکە ئەوەیە، چونکە ئەوان ناتوانن ئەم بەرخۆدانە بشکێنن، ناتوانن بەرخۆدان و ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و وابکەن هەنگاو بەرەو دواوە بنێن. هەروەها ناتوانن لە بەرامبەر هێزە چەپە دیموکراتەکان توورکیا سەربکەون. هێزەکانی چەپی دیموکرات کە لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کوردستاندان، لە سەرمەدا بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبەن.

لەگەڵ ئەوەشدا دیارە کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە پلانی تێکشکاندندا پێداگیری دەکات. ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە لە زۆر ناوەندی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئایا بەشێکە لە، پیلانگێڕیە؟ لەبارەی ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە، دەتوانن چی بڵێن؟

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هێشتا پێداگری لەسەر پلانی لەناوبردن دەکات. دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت و لە هەڵبژاردندا سەربکەوێت. وەک بەشێک لەم پیلانە دواهەنگاوەکانیان دەستگیرکردنی نزیکەی ١٥٠ کەسە لە لایەنگرانی دیموکراسی لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە، بەم هێرشە، دەیەوێت خەباتی سیاسی-یاسایی، قووڵایی کەلتووری و هێزی پڕوپاگەندەیی کورد بشکێنێت. رۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، پارێزەران کرانە ئامانج. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەوە هێرشێکە کە بۆ شکاندنی کاریگەری خەڵکی کوردستان  ئەنجامدواوە.

ئەگەر سەیری کاتەکەیش بکەین، هێرشێکی سوپرایز نەبوو؟

بێگومان ئەمە شتێکی سوپرایز نییە. چاوەڕوان دەکرا. چونکە دەیانەوێت لە کاتی هەڵبژاردندا گرژی دروست بێت. ئەگەری هێرشی سەر رۆژاوا، گەریلاکان و شوێنەکانی دیکەش هەبوو. بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی، نەیتوانی ئەو زەمینە سیاسییە دروست بکات کە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوا. دەزانێت لە گۆڕەپانەکانی گەریلاشدا ناتوانێت ئەنجامێک بەدەستبهێنێت کە بۆ پڕوپاگەندەی سیاسی بەکاری بهێنێت. هەرێمەکانی بێ چەک و پاراستن مانەوە. ئەگەر بیتوانیایە هێرشی دەکردە سەر رۆژئاوا. هەروەها هەرێمەکانی پاراستنی میدیای دەکردە گۆڕەپانی جەنگ . بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی، خەڵکی مەدەنی و سیاسی یاسایی کردە ئامانج. ئەوانەی کە لە ئاستێکدا نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکەن، کردە ئامانج.

ڕوونە کە دەستێوەردانێکە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا. سەیری دەرئەنجامەکانی ئەمە دەکەن و دواتر بریار دەکەن کە ئایا بەردەوام بن لەم جۆرە هێرشانە یان نا. بەڵێ لە هەڵبژاردن دەترسێت؛ ڕاستە، بەڵام لە لایەکی ترەوە دۆخێکی ترسناک بۆ لاوازکردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و خەباتی پارتی چەپی سەوز دروست دەکات. بە لاوازکردنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، هاوپەیمانی ئازادی و دیموکراسی کوردستان، ئامانجی ئەوەیە کە هەموو ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لاواز بکات و لە هەڵبژاردن سەربکەوێت. ئەگینا بۆچی لە ناکاودا رۆژنامەنووس، یاساناس، سیاسەتمەدار، دەزگاکانی چالاکی مەدەنی، کەسانی شانۆگەر کە بە شێوەیەکی یاسایی کار دەکەن و هەموو رۆژێک لەبەرچاون، دەستگیر دەکات.

ئێوە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن لەدژی ئەمە چۆن دەبینن؟

بەداخەوە، ئۆپۆزسیۆنی گشتی لە تورکیا یان ئۆپۆزسیۆنی نێو سیستم، بە باشی لەم هەوڵانەی ئاکەپە و مەهەپە تێناگات و تاوەکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی پێویستی دەرنەبڕیووە.

ئایا دەسەڵات بەم رێبازانە کە ئاسایشی خۆی دەپارێزێت دەگاتە ئامانج؟

هەرچیەک ببێت، ئیدی بە رێبازی توندوتیژی بەم شێوەیە، یاخود بە گرتن، ئەشکەنجە، ترساندن و کوشتن، کە سوود بەدەست بێنێت، کەمە. خۆی بەردەوامی بە توندوتیژی دەدەن. سەرەتا زاپ، هەموو هێرشێک ئەنجام دەدەن. بە ئاشکرایی دەڵێن ‘ لەوێ لێمدا، لێرە لێمدا. بە پشتگیری روسیا، لەگەڵ ئێران و سوریا رێککەوتن دەکەن و هەوڵ دەدەن ئەوانیش تێکەڵ بەم پیلانە بکەن.

بەڵام ئاکەپە کە بە پێداگیری کە دەیەوێت لەگەڵ سوریا و ئێران رێکبکەوێت، ئامانجەکەی چێیە؟

بەر لە هەڵبژاردن دەیانەوێت سەربکەون، بۆ نمونە: ئامانجیان ئەوە بوو کە تەل رەفعەت (شەهبا) و منبج لە دەستی کورد دەربهێنن، لە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەربهێنن، پلانی وابوو لەگەڵ سوریا ئەنجامی بدات. هەوڵ و خواستێکی زۆری هەیە کە گورز لە کورد بوەشێنێت بەر لە هەڵبژاردن. بە ئەنجامدانی کارێکی لەم شێوەیە، بە حساب ئەنجامەی بەدەستی هێناوە دەیگۆڕێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ. حسابەکەی بەم شێوەیەیە. بەڵام ئەوەندەی دیارە لە کۆبوونەوەی چوار لایەنەکەدا ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە هەوڵ دەدات، سوریا لە کەر بکات. بەرپرسایری وێنرانکاری سوریا بە ئەندازەی ئاکەپە، قەتەرە. ئەمانە هێزەکانی پشت ئەو هەموو ئۆپۆزسیۆنە وێرانکەرانەی سوریان. خاکی سوریای داگیر کردووە و دەڵێت وەرن هێرش بکەنە سەر کورد’. وەها دەردەکەوێت سوریا قبووڵی نەکردبێت. لەئێستا بەدواوە هیچ ئەنجامێک بە توندوتیژی بەدەست ناهێنرێت. بۆیە دینامیکی بنەڕەتی دۆزی ئازادی و دیموکراسی لەسەر پێن. گەلەکەمان، هێزەکانی دیموکراسی لە تورکیا، بە پشتبەستن بەم دینامیکییە بنەڕەتیانەی بەرخۆدان، ڕۆحێکی دروست کردووە. زۆر ئەستەمە هەنگاوێکیش بچیتە دواوە. واتە گەلەکەمان و هێزەکانی دیکەی ئازادی و دیموکراسی بوونەتە خاوەن ئەزموون؛ زۆربەی کۆمەڵگای تورکیا راستی ئاکەپە – مەهەپەیان بینی و ئەزموونیان هەیە. ئەوان دەیانگوت ‘نیشتمان-نەتەوە-ساکاریا’ و سەرەڕای هەموو دەوڵەمەندییەکانی تورکیا، وڵاتیان بە برسێتی جێهێشت. خەڵک خۆراکی دەست ناکەوێت کە پێی بژی. هەموو شتێکیان بۆ شەڕ بەکارهێنا. تورکیای وێران کرد. بۆیە هەرچییەک بکەن، ناتوانن بگەنە ئەنجام.

لەدژی ئەو هێرشانە، پێویستە لایەنە وڵاتپارێز و دیموکرتخوازەکان چی بکەن، بۆچوونتان لەم بارەیەوە چێیە؟

بەڕای من کۆمەڵگای کوردستان و تورکیا ملکەچی ئەو جۆرە هێرشانە نابن و بەردەوام دەبن لە خەبات. بێگومان هەندێک شت هەن کە پێویستە بە پراکتیکی ئەنجام بدرێن. بۆ نموونە; شۆڕشگێڕان، نیشتمانپەروەران و دیموکراتەکانی کوردستان پێویستە دەستبەجێ جێگەی ئەو کەسە بەنرخانە پڕبکەنەوە کە دەستگیرکراون. نابێت بۆشایی هەبێت، نابێت کار و خەبات لاواز بێت. سیستەم، بۆ ئەوەی کار و خەبات لاواز بکات و پێچەوانەی بکاتەوە، ئەم کەسانەی دەستگیرکرد. بۆیەش لە بەرامبەر ئەم هەوڵانە دەبێت، وڵام بدەینەوە. لە ئامەد گەلەکەمان بە شێوەیەکی دڵسۆزانە کاردانەوەی هەبوو؛ سەرەڕای ئەو هەموو ڕێگرییەی پۆلیسیش، لە زۆر جێگە هەڵوێستیان دەبڕێ. دەیانەوێت خەباتی هەڵبژاردنی ئاستەنگ بکەن، ئەو کاتە ئەوەی کە دەکرێت بکرێت ئەوەیە کە کاروخەباتی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، بەهێزتر بکەین.

بۆ نمونە؛ ئەوان بەرادەیەکی زۆر لە میدیاکارانی راگەیاندنی ئازاد دەترسن. لەبەرئەوە خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد کوردستان، ئەو راستیانەی کە ئەوان دەیانەوێت بیشارنەوە، ئەوە دەخەنەڕوو. لە ئاشکرابوونی راستیەکان دەترسن. بۆیە سەرەتا روویان کردە رۆژنامەوانان. پێشتریش لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیادا ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەوانی کوردی چالاک و بەهرەمەندی شۆڕشگێڕیان راپێچی زیندان کرد. ئێستا دەڵێم لەناو دەستگیرکراواندا ١٠یان رۆژنامەنووسن، هەروەها مافناس، سیاسەتمەدار، لە رێکخراوە مەدەنیەکان هەن، دەبێت مرۆڤ جێگەی ئەوان پڕ بکاتەوە.

لە رێگەی توانا و دەرفەتە تەکنەلۆژیاییەکانی سەردەمی ئێمە، هەموو مرۆڤێک دەتوانێت ببێتە رۆژنامەوان. هەر کەس کە تەلەفونێکی پێبێت دەتوانێت ببێتە پەیامنێر. هەر کەسێکی خوێندەوار دەتوانێت هەواڵێک دابڕێژێت و بیگەیەنێتە ناوەندەکانی هەواڵ. بۆ ئەوەی کەموکوڕی و بۆشایی دروست نەبێت. دەبێت مرۆڤەکان خەباتی شۆڕشگێڕی-وڵاتپارێزی- دیموکراتیک هەندێک زیاتر بەهێز بکەن.

هەڵبەت ئەگەری هەیە هێرشی لەم چەشنە زیاتریش بن. لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە مرۆڤ بتوانێت بە بریارێکی گەورە رووبەڕووی هەموو هەوانە ببێتەوە. گەلی کوردستان و لایەنە دیموکراتیکەکان و دۆستانی گەلەکەمان هێزێکی کۆمەڵایەتی گرنگن. تا ئەو کاتەی ئەو هێزە کۆمەڵایەتیە لەناو خۆیدا بە شێوەی یەکگرتووانە رێکخراو بێت، کەس ناتوانێت پاشەکشێی پێبکات. لەبەر ئەوە دەبێت گەلەکەمان بە دوو هێندەکردنی خەبات وەڵام بداتەوە. گەر وەڵامێکی لەو جۆرە بدرێتەوە هەموو هەوڵەکانیان بێ ئەنجام دەبن.

درێژەی هەیە…