ئەندامی یەژاستار ئەزدا مەشکان (شەهلا تەکین) لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە داوێنی مستە عەلی گۆڕەپانی جودی شەهیدبوو. هێشتا بە بێ ئەوەی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی ئاشکرا بکرێت، لە گۆڕستانی بێ کەسان لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ بەخاکسپێردرابوو.

دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی، بنەماڵەی تەکین لە هاتایەوە هاتنە شڕنەخ و ٦ مانگ دواتر بەمەبەستی دوبارە بە خاکسپاردنەوەی تەرمی کچەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرتەوە و گواستیانەوە بۆ گەڤەری جۆلەمێرگ تا لەوێ بە خاکی بسپێرنەوە.