دوو هاوژین لەلایەن هێزێكەوە گیراون و شوێنیان نادیارە
ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەکترن و فەرمانبەرن ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە لە کەلار دەستگیر کراون و بەرەو شوێنێکى نادیار بردراون.
بەپێی زانیارییەکان هەریەکە لە ئارام حەسەن و شەرمین عەلی کە هاوژینی یەکترن و فەرمانبەرن لە بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان و پێش چەند مانگێک لە دەروازەی پەروێزخان دەوامیان دەکرد، ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە لە کەلار دەستگیر کراون و بەرەو شوێنێکى نادیار بردراون.