هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

251
0
هاوبەشی :

هەپەگە زانیاری لەبارەی ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مێردین شەهیدبوون و رایگەیاند، “جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشنانی هاوڕێیانمان بگەیەنینە سەرکەوتن و خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە سێ گەریلا کە لە مێردین شەهیدبوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە.

“سەرباری ئەوەی هێزەکانی گەریلامان لە دۆخی خۆپاراستندان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردنی گەریلا بەردەوامە. ئەو هێرشانە کەلەلایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە ئەنجامدەردرێن، بێ پسانەوە لە باکوری کوردستان بەردەوامن. لە ١١ی ئادار لە دەوروبەری گوندی جناتای بچوک لە گۆڕەپانی عومەریەی مێردین لە بەرامبەر هێزەکانمان هێرشێکی سڕینەوە و پاکتاو دەستیپێکرا. لەو هێرشەدا لەنێوان تیمێکی گەریلاکانمان و داگیرکەراندا شەڕ هاتە ئاراوە. هاوڕێیانمان جانشێر، دەنیز و عەگید لەوێ بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچی داگیرکەرانیان دایەوە. ١١ و ١٢ی ئادار لە شەڕدا هاوڕێیانمان بە قارەمانێتی خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون. هاوڕێمان جانشێر کە شەهیدبوو، وەک ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مێردین چەندین ساڵ لە گۆڕەپانی مێردین رەنج و ماندووبوونی زۆری کێشا. هەروەها هاوڕێیانمان دەنیز و عەگید لە گۆڕەپانی مێردین بە ورە و پێداگریی گەورەوە تێکۆشان، توڕەیی زۆری خۆیان لەبەرامبەر دوژمن کردە چالاکی و بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی.

وەک هاووڕێیانی ئەوان، بەڵێن دەدەین کە ئەو تێکۆشانەی هاوڕێ قارەمانەکانمان بە ئێمەیان سپاردووە بە سەرکەوتن تاجدار بکەین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەی:


ناسناو: جانشێر ماکو

ناو و پاشناو: موسا میرۆمیلان

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک- باوک: مەدینە- رەسوڵ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئاداری ٢٠٢٣/ مێردین

ناسناو: دەنیز هێلین

ناو و پاشناو: عەلی ئاکدۆغان

شوێنی لەدایکبوون: گەڤەر

ناوی دایک- باوک: خەدیجە- شوکرو

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئاداری ٢٠٢٣/ مێردین


ناسناو: عەگید جودی

ناو و پاشناو: ئیسحاق چەکین

شوێنی لەدایکبوون: رحا

ناوی دایک- باوک: زوڵەیخا- تەها

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئاداری ٢٠٢٣/ مێردین

هاوبەشی :