هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ٨٦ جار بۆردومان کران

232
0
هاوبەشی :


هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ٨٦ جار بۆردومان کران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ١٨ و ١٩ی نیساندا گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٨٦ جار بۆردومان کراون.

هەپەگە رایگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن و لەبارەی بانگەشەی میدیای تورکیش کە باس کە ‘گیان لەدەستدانی ٦ گەریلا’ دەکەن رایگەیاند کە ئەوە ‘درۆیە’.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سوپای تورکی داگیرکەر ١٨ی نیسان هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی کردووەتە سەر گارە. چەندین گۆڕەپانی گارە و گوندەکانی دەوروبەر ٢٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون. وەزارەتی شەڕی تایبەت بانگەشەی ئەوەی کرد لەو هێرشانەدا ٦ گەریلا ژیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەو هێرشە ئاسمانیانەدا هیچ زیانێکی گیانیمان بەرنەکەوتووە. با گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان و رای گشتی گوێ لە درۆکانی شەڕی تایبەتی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست نەگرن”.

هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:

“هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە

‘١٨ی نیسان سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا جارێک بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

١٨ی نیسان لە گۆڕەپانی شاخی بەهار، دەشتایی گوندەکانی کانیسارک، یەکماڵ، گوزە، شیێ، زێڤکێ، سێدارێی گارە، داوێنی سیسەرێ، گۆڕەپانەکانی شاخی عەگید و دەشتی کافیا ٢٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٨ و ١٩ی نیسان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ٥٧ جاریس بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران”.

هاوبەشی :