توركیا‌و په‌كه‌كه‌و سلێمانی
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لاهوری شێخ جه‌نگی وتی ئه‌ردۆغان به‌نێچیرڤان بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌رو خه‌ڵكی تردا له‌سه‌ر هاوكاریی ئێمه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ده‌ناردین، وتی خه‌میس پێی وتم ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌ی توندت لێده‌كات، لاهوریش بهخهمیس ده‌ڵێت، به‌ئه‌ردۆغان بڵێت ئه‌گه‌ر ساروخی پێوه ناین با سهروخهكه گه‌وره بێت ئازاری كه‌متره، ئه‌م قسانه لاهوری شێخ جه‌نگی له 2021 خۆی گێڕایه‌وه‌و ده‌شێت تائێستاش له‌میدیا مابن، هه‌موو داوا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغانیش لهسلێمانیو یهكێتیو ته‌نانه‌ت گۆڕانیش كه‌وی بوون‌و چوونه ژێر بڕیاری ئهوانو دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه‌و رۆژئاوایه، ئه‌ردۆغان سلێمانی و حزبه‌كانی ئێره، به تایبه‌ت یه‌كێتی و گۆڕانی به‌و جۆره ده‌وێت، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ش كه سلێمانی كردوه‌ته ناوچه‌ی تیرۆر، خۆ ئه‌و شوێن نه‌ماوه له بادینان لێی نه‌دات و خه‌ڵكی لێنهكوژێت، خۆ ئامێدی و شێخان و شیلادزێ و برادۆست و ده‌یان شوێنی دیكه‌ی بادینان و هه‌ولێر سه‌ر به سلێمانی نین كه‌وی كردنه‌و هیچی تر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر سلێمانیش تازه نیه و زیاتر له 10 ساڵه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره بوونی هه‌یه.
په‌لاماری فڕگه‌ی سلێمانی و كۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی له‌م سێ چوار ساڵه‌ی به‌رێدا ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرتوه‌ته‌وه هه‌وڵی به جاش كردن و دوژمنایه‌تی ناوخۆیی كوردی زیاتر نیه ، توركیا له كاتی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستانیشدا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو شه‌ڕه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه بسه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ش خۆی به فڕۆكه‌و چه‌ك و چۆڵ به‌شێكبوو له‌شه‌ڕه‌كه، توركیا‌و ئه‌ردۆغان كه هیوادارم زۆری نه‌مابێت له‌سه‌ر كورسی دهسهڵاتو هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ راكێشانی ده‌نگه، نایانه‌وێ سلێمانی په‌كه‌كه‌و كوردانی رۆژئاوایان بۆ لهناودات، ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌وێت ئه‌م سنوره‌ش خۆی راده‌ست بكات ، ده‌نا خۆ په‌كه‌كه تا ئێستاش له چیاكانی سنوری بادینان و ته‌نانه‌ت هه‌ولێریش شه‌ڕی جوامێرانه‌ی توركیای داگیركه‌ر ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژنییه سوپا دڕنده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان چه‌كی قه‌ده‌غه به‌كارنه‌هێنن.
ڕقی توركیا له‌سلێمانی ڕقی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌ردۆغان نییه‌و مێژوه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له‌مێژوو بده‌ینه‌وه زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌سه‌له‌كه‌ش ته‌نها ملنه‌دانه، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت ئهمریكاو فه‌ڕه‌نساو ناتۆ‌و هاوپه‌یمانانی دژی داعش ههمویانو هه‌ر یه‌ك به‌جۆرێك پشكی ئه‌و تاوانانه‌ی توركیایان به‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوای كوردستان‌و ته‌نانه‌ت هه‌رێمیش لهدۆستو هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی ئهمریكاو فه‌ڕه‌نسان، چاوپۆشیكردن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه هۆكاری چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌یه ، فه‌ڕه‌نساو ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ردووكیان دوو وڵاتی زۆر بێمنه‌تن له‌توركیا ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی به‌ر به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بگرن، له‌ناو هه‌ردوو وڵات‌و له‌ناو سیاسیه‌كانی ئهمریكاو فه‌ڕه‌نساشدا زۆرن ئه‌وانه‌ی توركیا‌و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان زۆرباش دهناسنو ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه چه‌ند پاڵپشتی تیرۆری كردوه لهموسڵو ئهفرینو شوێنه‌كانی تر.
گره‌و له سه‌ر وێرانكردنی سلێمانی گره‌وه له سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێم و كۆتای هێنان به ئه‌زمونی كوردستان ، ئه‌م ئه‌زمونه باش یان خراپ ، به تێكچوونی سلێمانی ته‌فرو تونا ده‌بێت ، كه‌چی سه‌یره به‌رده‌وام خه‌ون به تێكدانی سلێمانیه‌وه ده‌بینرێت و پێش رقی ئه‌ردۆغانیش له‌م سنوره ده‌یان حه‌كایه‌تی خه‌یاڵی دروست ده‌كرا كه رۆژێ له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را سوپای ئهمهریكاو ئێران ڕووبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌نیمه‌یشن و فیلم دروست ده‌كرا ، به گژا چوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه زڕه به پێكه‌وه بوونی كوردان دێته دی ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌وتنی ئه‌ردۆغان به ته‌واوه‌تی ئه‌و خه‌ونه گڵاوه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه .