یەرەکە: لەپێنجوێن هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

241
0
هاوبەشی :

 

فەرماندەیی یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٥ نیسان بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێچەوانەی بانگەشەکان لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەبارەی هێرشی ئاسمانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندروێکی بڵاوکردەوە.

‘لە پێنجوێن هیچ زیانێکی گیانیمان نەبووە’

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “١٥ی نیسان گروپێک لە هەڤاڵانمان کاتێک لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، ئەو ئۆتۆمبێلەی تیایدا بوون لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی داگیرکەریی تورکەوە لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٨:٣٠ لە دەوروبەری پێنجوێن کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی. لەو هێرشە نامرۆڤانەیەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، ئەو زانیارییەی لەو بارەوە بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن زیانی گیانیمان بەرکەوتووە راست نین. ئێمە ئەو هێرشانەی داگیرکەران کە هیچ پێودانگێک و ئەخلاقێکی مرۆیی ناناسن شەرمەزار دەکەین و لە بەرمابەریاندا گوڕ بە تێکۆشانمان دەدەین”.

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی یەرەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە:

“داگیرکەریی تورکیا ماوەیەکە لە بەرامبەر هەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن هەم جموجۆڵی ئاسمانی و هەمیش هێرشی ئاسمانی خۆی زیاتر کردووە. ئەم هێرشەش لە کۆنسێپتی گشتیی دابڕاو نییە، پەیوەندی بە شەڕی هەمەلایەنەوە هەیە لە دژی گەلانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی. بەتایبەتی لەم قۆناغەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئارادایە لە ئاستێکی بەرزدا توانای گەلی خستەگەڕ، بەڕێکخستنی کرد و ئەوەش بۆ داگیرکەری ئێران دەبێتە مەترسییەکی گەورە، لەبەر ئەوەش هێزە دەسەڵاتدارەکان زیاتر روودەکەنە سەرچاوەی ئەو ئایدۆلۆژیایە کە سات بە سات فراوانتر و بەربڵاوتر دەبێت و دەیانەوێت لە هەموو لایەکەوە لەناوی ببەن. لەسەر ئەو بنەمایە لە سیاسەتی قڕکردندا کە دژی کوردستان پەیڕەوی دەکەن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیاندا کۆدەبنەوە و یەکدەگرن. ئێمە بەشێوەیەکی بەرچاو درک بەو راستیە دەکەین و پێویستە گەلەکەمان لە بابەتی تێگەیشتن لە راستی دوژمن و تێکۆشان بەرامبەر بەو راستیەدا بۆ خۆبەڕێکخستن کردن و بەرزکردنەوەی خۆبەڕێکخستنکردن هەوڵەکانی زیاتر چڕبکاتەوە. لەبەر ئەوەش خاوەنداری لە خاکی خۆی و بەرگریکارانی خاکەکەی بکات”.

هاوبەشی :