وتەبێژی تەڤگەر: هێرشەکانی پارتی بۆسەر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ئەنجامی شکستی حکومڕانیی و بێچارەییە

245
0
هاوبەشی :




چەند رۆژێکە پەیجە سێبەرەکانی دەسەڵات و پاراستنی پارتی هێرشەدەکاتەسەر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، وتەبێژیی تەڤگەری ئازادییش رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر هاوسەرۆکی تەڤگەر ئەنجامی شکستی حکومڕانیی و بێچارەییە بەرامبەر فیکر و ئیرادەی تەڤگەر و هاوسەرۆکەکەی.

لەبارەی ئەو تۆمەت و قسەبێبنەمایانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پەیجە سێبەرەکانی دەسەڵات و دەسگای پاراستنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان-ەوە، دەکرێتە سەر تەڤگەر و هاوسەرکەکەی، جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی تەڤگەری راگەیاند: ئەو هێرشانەی لەلایەن پەیجەکانی سێبەری دەسەڵات و پاراستنەوە، دەکرێتەسەر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، ئەنجامی شکستی حکومڕانیی و بێچارەییە بەرامبەر فیکر و ئیرادەی تەڤگەری ئازادیی و هاوسەرۆکەکەی.

وتەبێژی تەڤگەر جەختیشی کردەوە: هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادیی گریدانێکی رۆحیی و ئەخلاقییان هەیە بەرامبەر ئایین و بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.

هاوبەشی :