کاڵکان: دەبێت ئیتر ئەم دەوڵەتە لەناوببرێت

238
0
هاوبەشی :

 

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دوران کاڵکان لەمیانی بەشداربوونی لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا هابەر تی ڤی بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی کرد:

“سەرەتا بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. ئێمە بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی گۆشەگیر دەکەین، گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین، خۆی لەخۆیدا دەبێت ئەوە بکەین. نەک هەر گفتوگۆ، دەبێت ئێمە هەم سیستمی ئەشکەنجە و پاکتاوکاری لە ئیمراڵی و هەمیش گۆشەگیری ٢٥ ساڵە کە ئەنجام دەدرێت بە باشی تێبگەین. بەگوێرەی ئەوە دەبێت پەرە بە هەڵوێست و تێکۆشانی راست و دروست بدەین. دۆخی ئەوێ، دۆخێکی ئاسایی نییە. دۆخێکە کە نەک هەر تەنیا پەیوەندی بە کوردانەوە هەبێت، بەڵکوو پەیوەندی بە هەموو چەوساوەکان، ژنان و رەنجدەرانەوە هەیە. تێکۆشانێکی مێژوویی لەئارادایە. گۆشەگیری لەسەر ئەو بنەمایە جێبەجێ دەکرێت. ئەم سیستمە خۆی لە خۆیدا لە سەر ئەو بنەمایە دامەزراوە. سەبارەت بە گۆشەگیری، شتێکی نوێ نییە. هیچ گۆڕانکارییەک بوونی نییە. رۆژەڤی سیاسی لە تورکیا دەگۆڕدرێت، هەڵبژاردن بەڕێوەیە، شەڕ روودەدات. ئەمانە بە راستی گۆڕانکاری دروست دەکەن یان نا؛ جێگەی مشتومڕە. ئەمانە دەکرێن بەڵام ئاخۆ لە رۆژەڤی سیاسیدا هیچ گۆڕانکارییەک هەیە؟ دەکرێت بە راستی مرۆڤ بەوانە بڵێت رۆژەڤی سیاسی؟ بەڕای من مشتومڕ هەڵدەگرێت. هەربۆیە سیاسەتی راستەقینە ناگۆڕێت. یاخود لە سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و پاکتاوکردن لە ئیمراڵیدا هیچ گۆڕانکارییەک روونادات. لەراستیدا ئەوەی سیاسەت لە تورکیادا یەکلایی دەکات، ئەمەیە.

ئێستا دەڵێن کە هەڵبژاردنە. دیسان هیچ گۆڕانکارییەک نییە. لە مانگی ئەیلولەوە گفتوگۆ لەسەر سەردانی سی پی تی بۆ ئیمراڵی دەکرا. دواجار سی پی تی رایگەیاند کە راپۆرتی خۆی ئامادەکردووە و رەوانەی بەڕێوەبەری کۆماری تورکیای کردووە. دوایین لێدوان و راگەیەندراو لە بارەی گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجە و قڕکردن لە ئیمراڵی ئەوەیە. بەڵام ئەو راپۆرتە هیچ ناوەرۆکێکی تیا نییە. هیچ زانیارییەکی تێدا نییە. کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە دەڵێت ئێمە ناردوومانە، ئیتر پەیوەندی بە دەوڵەتی کۆماری تورکیاوە هەیە. یاخود دەکەوێتە لای حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە. دەڵێت ئەوەی دەمێنێتەوە بڵاویبکەنەوە، بڵاونەکەینەوە، لەبارەی ناوەرۆکەکەی، زانیاری راستەقینە بدەن یان نا، ئەوان دەزانن.

دۆخێکی مایەی سەرنجە، مرۆڤ نازانێت چی بڵێت. دۆخێکی بەو جۆرەیە کە گۆشتیان وەک ئەمانەت  بە پشیلە سپاردووە. خۆی لەخۆیدا ئەوانەی کە گۆشەگیری جێبەجێ دەکەن و ئەم سیستمە بەڕێوەدەبەن ئەوانن. ئەگەر سی پی تی لەکاتی سەردانی تورکیا، سەردانی ئیمراڵی سەبارەت بە دۆخی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی بڕیار بدەن، هیچ واتایەکی نییە کە بە دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی کۆماری تورکیا بڵێن. خۆی لەخۆیدا ئەوان دەیکەن. ئەوەشی کە دەیکەن هەرخۆشیان دەیزانن. چ واتایەکی هەیە کە بڵێن، ئێوە دەیکەن؟ خۆی لە خۆیدا دەیکەن و بە ئەنقەست دەیکەن.

دەڵێت تۆماری ئێمە ئەوەیە بەڵام مرۆڤ لەو تۆمار و یاداشتە هیچ شتێک تێناگات. هیج پەیوەندییەکی بە ئازادی و دیموکراسیەوە نییە و مێشکێکی ئاسایی نابێت کە مرۆڤ وەک بنەمایەک بیبینێت. ئەگەر شتێک لەوبارەوە بێتە دەرەوە، بریارێک سەبارەت بە کردەوەکانی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بدرێت، هەڵوێستێک بگیرێتەبەر، هەر هیچ نەبێت دەبێت بزانرێت کە سی پی تی ئەوە رادەگەیەنێت. دەبێت گوشار بکات، رەوانەی رێکخراوەکانی دیکەی بکات. دەڵێت رەوانەی ئەوانەی دەکات کە ئەنجامی دەدەن، وەک ئەوەی ئاگایان لێی نەبێت. تۆ دەیکەیت. خۆی لەخۆیدا ئەوەی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەکات ئەوانن. کەواتە تۆ هیچ شتێک ناکەیت.

دەڵێت شێواز و بنەمای ئێمە بەو جۆرەیە. بنەمای بەو جۆرە نابێت. ئەمە چ بنەمایەکە؛ هیچ واتایەکی نییە. سی پی تی، بۆ ئەوەی گوشارەکانی چالاکی کوردان و دۆستانی لەسەر خۆی لاببات، لێدوانی بەم جۆرەی دا، بەڵام نەیتوانی ئەو گوشارە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە. وەک ئەوەی شتێکی کردووە، بەڵام لە راستیدا نەکراوە. فریودانە، فرت و فێڵە. دەبێت مرۆڤ ئەوە ببینێت. باشتر خۆی دابەدەستەوە. دەبێت ئێستا نەبێت. هیچ دۆخێک نییە کە ئێمە بەم جۆرە لەسەر ئەوە هیچ شتێک بڵێین.

خۆی لە خۆیدا، ئەوەی ئاشکرا بووە، ئەمەیە. سیستمی ئیمراڵی، سیستمێکە کە بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێت. ٢٥ ساڵە کە گۆشەگیری، ئەشکەنجە و سیستمی ئیمراڵی پێکەوە بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن. زیاتر لە دوو ساڵە کە بە دڵنیاییەوە ئەو سیستمە پێکەوە بەڕێوەدەبرێت. هەندێک رەخنە لە یەکتر دەگرن یان نا، ئێمە نازانین. بیشیکەن لە نێوان خۆیاندایە، کەس ئاگای لەوە نییە. لەبەر ئەوەیە کە هیچ ئەنجامێکی نابێت.

لەگەڵ ئەوەدا، دەبێت مرۆڤ ئەوانە ریسوا بکات. بەمە دەوترێت سیستمی یاسایی، دەوڵەتی یاسا، بەناو یاسای دیموکراتیک. هیج پەیوەندییەکی بە دیموکراسیەوە نییە. ناکرێت کە راستیەکی بەم جۆرە بوونی هەبێت. لەراستیدا لەم رێگەیە هەموو رەوایەتیەک بە ئەشکەنجەگەر دەدەن. لێرەدا هیچ مافێک بۆ ئەوەی ستەمی لێدەکرێت بوونی نییە. وەک ئەوەی مافی هەبێت وێنا دەکرێت. بەڵام ئەوەی رەوایەتی بە ئەشکەنجە دەدات، هیچ شتێک بە ئەشکەنجەگەرەکان ناڵێت، خودی کۆمیتەکەیە. کۆمیتەیەک کە هیچ شتێک بە ئەشکەنجەگەرەکان نەڵێت چۆن رێگری لە ئەشکەنجە دەکات.

راستی بابەتەکە بەم جۆرەیە. دەبێت مرۆڤ راوەستەی لەسەر بکات. هەروا بەسەریدا تێپەڕ نەبێت. لە رێگەی ئەم دۆخەی ئیمراڵییەوە، نەک هەر دۆخی دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دیموکراسی و یاسای ئەوروپاش چییە، هەمووی ئاشکرا دەبێت. هاوئاهەنگییەک هەیە، دەبێت لەسەر ئەوە راوەستە بکەین. نابێت دەستبەرداری تێکۆشانی یاسایی بین، بەڵام ئەوەی سەرەکییە تێکۆشانی بیردۆزی و سیاسیە. چالاکی دەکرێن. لەم قۆناغەشدا هەوڵی گرنگ خرانەگەڕ. لە چوار لای جیهان کورد، دۆستانی، هێزە شۆڕشگێڕە و دیموکراتیکەکان، رۆشنبیران لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ لەسەر پێن، رێپێوان دەکەن. هەڵوێستی پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ لە ئاماڕاوە تا هەر چوار لای جیهانی تەنیوەتەوە، لە چالاکییەکاندا یەکگرتوو هیە. پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان بەراستی پڕاوپڕ و بەهێز و کاریگەر بوون.

لە رێگەی ئەو چالاکییانەوە ئاشکرا بوو کە کۆمەڵگا، کورد، لایەنە دیموکراتیکەکان چۆن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ یەکیان گرتووە. رۆژێک دوو رۆژ دواتر لەسەر ناوی مەیدانداری و چاڵنج و تەحەدای سەرمایەداری، کۆنفڕانسێکی زۆر گرنگ لە هامبورگ سازکرا. لە کۆنفڕانسەکەدا تێزەکانی رێبەر ئاپۆ خرانە بەرباس. بێ گومان هزرێک کە چاڵنج و مەیدانداری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بکات، تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. رێبەر ئاپۆ پەرەی بەوەدا. ئەوان گفتوگۆیان لەوبارەوە کرد. لەگەڵ رۆشنبیرانی جیهان، هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ و لایەنە ئازادیخوازەکان زۆر گفتوگۆی جدی کرا. ئەگەرچی بە پشتگیری سی پی تی، ئەوروپا و ناتۆ هەوڵی جێبەجێکردنی گۆشەگیرییەکی نەبینراویش دەدرێت، رێبەر ئاپۆ ئەو گۆشەگیرییەی شکاندووە. دیوارەکانی ئیمراڵیان رووخاندووە، هزری خۆی گەیاندووەتە ژنان، گەنجان، کرێکاران، رەنجدەران و هەموو بندەستان لە چوار لای جیهان. ئەمە راستیەکە لەبەر چاوە.

پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ زۆر زیاد دەکات و لە چوار لای جیهان بڵاودەبێتەوە. هەوڵ بۆ تێگەیشتن لە هزر و تێزەکانی رێبەر ئاپۆ، خۆگونجاندن، یەکگرتن لەگەڵیدا، بە پڕۆڤە و هەنگاوی پراتیکی زۆر دەبێت و بە چوار لای جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. لەپێشەوە ژنان، هەموو بندەستان دەگرێتە خۆی. ئەوەی گرنگ و سەرەکیە ئەمەیە. ئەوەی سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی تێکدەدات ئەمەیە. ئەمە لە قۆناغێک کە ئێمە تیایداین بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆوە زۆر بە بەرفراوانی روویدا، لە داهاتووشدا روودەدات. لە راستیدا ئەوەی کە سیاسەت دیاری دەکات، ئەنجامی هەمیشەیی لێدروست دەبن، ئەم تێکۆشانەیە. بەم تێکۆشانە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری تێکدەدرێت، دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێن، فاشیزم لەناو دەچێت، تورکیا دیموکراتیک و کوردستان ئازاد دەبێت. بەم جۆرە هاوپشتییەکی گرنگی مێژوویی بە رێپێوانی ئازادیی مرۆڤایەتی دەکرێت.

درێژەی هەیە…

هاوبەشی :