کەمال کلچدارئۆغلۆ: (ئاکەپە – مەهەپە) كەی بزانێت، لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روو دەکاتە کوردەکان و وەک تیرۆریست بەناویان دەکات.

236
0
هاوبەشی :


رکابەری سەرسەختی ئەردۆغان رایگەیاند، کەی دەسەڵاتی تورکیا (ئاکەپە – مەهەپە) بزانێت، لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روو دەکاتە کوردەکان و وەک تیرۆریست بەناویان دەکات.

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بەتیرۆرناساندنی کوردان کرد لەلایەن حکومەتی تورکیا و ئەردۆغانەوە.

لە ڤیدیۆکەدا کەمال کلچدارۆغلۆ دەڵێت، ” گەلی خۆشەویستم، لەم ساڵانەی دواییدا، کەی هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و کۆشک (کۆشکەکەی ئەردۆغان) هەست بەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روودەکاتە کورد و کوردەکان وەک تیرۆریست لەقەڵەم دەدات. شەرمەزاریە و بە راستی دۆخێکی شەرمەزاریە.”

کلچدارئۆغلۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، ” لە ئێستادا مامەڵەی ‘تیرۆریست’ لەگەڵ ملیۆنان کورد دەکرێت. هەموو رژێک بیوەستان، ملیۆنان لیرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەرج دەکەن. بۆ ئەوەی کورد وەک تیرۆریست بەناو بکەن.  بۆچی؟ بۆئەوەی چوار، پێنج دەنگ بەدەست بهێنن. شەرم ناکەنەوە. بە راستی شەرم ناکەنەوە.”

هاوبەشی :