سودانی: دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و دەشڵێت: دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە و پێیەوەی پابەندین.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ کڕیارانی نەوت گرێبەستێک واژۆ دەکەن و لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوت هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت: دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە و ئێمە پابەندین بە دابینکردن و پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا بابەتی تەکنیکی ماوە و نامە ئاراستەی حکومەتی تورکیا دەکرێت و هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.